لە هۆلیوود پێشاندانی تایبەتی 'Ripley' بەڕێوەچوو

06-04-2024
پەسار فایەق
دیمەنێکی نێو زنجیرەی 'Ripley'
دیمەنێکی نێو زنجیرەی 'Ripley'
نیشانەکردن 'Ripley'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زنجیرەی "Ripley" کە ئێستا لە تۆڕی نێتفلێکس بەردەستە، پێشاندانێکی تایبەتی لە هۆلیوودی ئەمریکا بۆ کرا و بەشێک لە ستافی بەرهەمەکە ئامادەبوون.
 
زنجیرەی "Ripley" لە هەشت ئەڵقە پێکهاتووە و چیرۆکەکەی لە رۆمانی " The Talented Mr. Ripley"ـی پاتریشا هاسمێس، رۆماننووسی ئەمریکی وەرگیراوە کە لە 1955 بڵاوکراوەتەوە. 
 
لەم بەرهەمەدا ماڵباتێکی دەوڵەمەند لە ئەمریکا کەسێک رادەسپێرن بۆ ئەوەی کوڕەکەیان لە ئیتاڵیا بهێنێتەوە. 
 
لە پێشاندانی زنجیرەکە بەشێک لە ستافی بەرهەمەکە ئامادەبوون، لەوانەش ئاندرۆ سکۆت و لەبارەی چیرۆکی زنجیرەکە، گوتی، لە جوانترین دەقەکانە کە تاوەکو ئێستا خوێندوویەتییەوە و زۆر ژیرانەیە. 
 
جگە لە سکۆت، هەریەک لە دۆکۆتا فاننگ و جۆنی فلێن رۆڵی سەرەکی لە زنجیرەکەدا دەگێڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.