فیلمی سینەمایی (هیچ) لە سلێمانی نمایشکرا؛ 'زۆر چێژبەخش بوو'

06-06-2025
پێشەوا بەختیار
ژانری فیلمەکە نهێنی و چێژبەخشە.
ژانری فیلمەکە نهێنی و چێژبەخشە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لەسیتی سینەمای شاری سلێمانی، فیلمی سینەمایی کوردی (هیچ) نمایش کرا. تێیدا بینەران بە فیلمێکی دیکەی کوردی پرۆفیشناڵ ئاشنا بوون و رەخنە و تێبینی و دەستخۆشیشیان لەوانە کرد کە رۆڵیان تێدا گێراوە.
 
ئاری عەبدوڵڵا یەکێکە لە ئەکتەرانی فیلمەکە و دەڵێت، "یەکەمجارم بوو رۆڵ بگێرم، خۆشبوو، ویستمان دەوڵەمەند بوون بوو لە فیلمەکە بەڵام هیچمان بەدەستهێنا."
 
ژیان ئیبراهیم خەیات، ئەکتەرێکی دیکەیە و لە فیلمەکەدا رۆڵی گێڕاوە و دەڵێت، "زۆر قورس بوو دەوری دایکیک ببینم کە چەند منداڵێکی جیاوازی هەبوو، بەڵام رۆڵگێران چێژێکی زیاتری پێدام."
 
فیلمی (هیچ) باس لە چیرۆکێکی نەگێڕدراوەی هەڵەبجە و نەهامەتییەکانی ئەو شارە دەکات و بە ئاستێکی بەرزی تەکنیکی و سەردەمیانە کاری بەرهەمهێنانی بۆ کراوە.
 
فیلمەکە لە ژانری نهێنی و چێژبەخشە، لە رۆژی نمایشی تایبەت هۆڵەکانی سیتی سینەمای سلێمانی پڕ لە بینەر کرد.
 
بێسان وشیار، بینەری فیلمەکەیە و لەبارەی فیلمەکەوە باس لەوە دەکات، "زۆر جیاواز و خۆشبوو فیلمەکە، بەڕاستی چێژم لێ بینی."
 
رێمەن شەوکەوت، یەکێکی دیکە بوو لە بینەرانی فیلمەکە و لەبارەیەوە دەڵێت، "فیلمێکی جوان و تایبەتی کوردی بوو، داواکارم بینەر بێن  سەیر بکەن و پاڵپشت بن."
 
فیلمی سینەمایی هیچ، لە دەرهێنانی دیاکۆ بایزە و ژمارەیەک هونەرمەندی ناودار و بە ئەزموونی کوردستان رۆڵیان تێیدا گێڕاوە. فیلمەکە لە یەکەم رۆژی جەژن و رۆژەکانی دواتر لە سینەماکانی کوردستان نمایش دەکرێت و جارێکی دیکە شاشەی سینەماکانی کوردستان بە فلمێکی کوردی دەگەشێنێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئوونا چاپلن لە فیلمی (Avatar: Fire and Ash)

نەوەی چارلی چاپلن لە بەشی نوێی (Avatar) بەشدارە

ئوونا چاپلن، نەوەی چارلی چاپلن، ئاشکرای دەکات کاتێک پەیوەندیی پێوەکراوە بۆ بەشداریکردن لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی ئاڤاتار، لەنێو دارستانەکانی کوبا و لە خانوویەکدا ژیاوە کە لەسەر دار درووستی کردبوو.