رووداو دیجیتاڵ
جان تۆماس، هونەرمەندی میوزیکژەن، بەیانی ئەمڕۆ؛ لە تەمەنی 76 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە، لە عەنکاوە کۆچی دواییکرد.
سەفین عەبدولڕەزاق، ئەندامی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6-7-2023 لە قەزای عەنکاوە، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هونەرمەند خزمەتێکی زۆری هونەری کوردی کردووە و یەکێک لە قوتابییەکانی هونەرمەند باکووری بووە و کاتێک تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە 1972 بە فەرمی مۆڵەتی وەرگرت، تۆماس دەستەی دامەزرێنەری بوو.
روونیشیکردەوە، وەک گرووپی باواجی کۆیە بەر لە مانگێک لە ماڵەکەی لە عەنکاوە سەردانی جان تۆماسیان کردبوو و بەهۆی چەند نەخۆشییەکەوە وەک شەکرە و فشاری خوێن باری تەندروستی ناجێگیر بووە.
جان تۆماس، لە 1947 لە کۆیەی باشووری کوردستان لە دایکبووە، ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی لە کوردستانی پێگەیاندووە، لەگەڵ گرووپی مەولەوی لە سلێمانی پەیوەندی هەبووە کە ولیەم یۆحەننا دایمەزراندووە و دواتر بووەتە گرووپی مۆسیقای سلێمانی، لە کۆیەش رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە برەودان بە هونەری میوزیکی کوردی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ