بێلا تار دەرهێنەری هەنگاری لە تەمەنی 70 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

دوێنێ کاژێر 07:05
پەسار فایەق
نیشانەکردن بێلا تار
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بێلا تار، یەکێک لە کاریگەرترین دەرهێنەرانی سینەمای جیهان و خاوەنی شاکاری (Sátántangó)، دوای ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ نەخۆشی، لە تەمەنی 70 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
 
رۆژی سێشەممە، سەندیکای فیلمسازانی هەنگاریا لە راگەیێندراوێکدا هەواڵی کۆچی دوایی ئەو دەرهێنەرەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: "بە خەمێکی قووڵەوە رایدەگەیەنین... بێلا تار دوای نەخۆشییەکی سەخت و درێژخایەن کۆچی دواییکرد".
 
تار بە شێوازی تایبەتی خۆی و گرتە سینەماییە درێژ و سەرنجڕاکێشەکانی ناسرابوو. فیلمەکانی زۆرتر بە رەنگی رەش و سپی بوون و گوزارشتیان لە بێئومێدی و داڕمانی کۆمەڵایەتی دەکرد. 
 
یەکێک لە ناسراوترین کارەکانی فیلمی (Sátántangó)یە کە ماوەکەی نزیکەی حەوت کاژێر و نیو.
 
ئەم دەرهێنەرە لە ماوەی کاروانی هونەرییدا کە زیاتر لە چوار دەیەی خایاند، چەندین خەڵاتی گەورەی لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی ئەوروپا و ئاسیا بەدەستهێنا، هەروەها وەک پڕۆفیسۆری شانازی لە چەندین زانکۆی چین وانەی گوتووەتەوە.
 
کاروانی سینەمایی بێلا تار لە 2011 و دوای نمایشکردنی فیلمی (The Turin Horse) کۆتایی هات، کاتێک بە فەرمی وازهێنانی خۆی لە کاری دەرهێنانی فیلمە درێژەکان راگەیاند.
 

سەهیم عومەر خەلیفە، دەرهێنەری کورد، وێنەیەکی خۆی لەگەڵ ئەو دەرهێنەرە جیهانییە لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە و هەواڵی کۆچی دوایی ئەو دەرهێنەری بڵاوکردووەتەوە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای وارنەر برۆس لە ئەکالیفۆرنیا

وارنەر برۆس بە فەرمی پێشنیازە نوێیەکەی پاراماونتی رەتکردەوە

بۆردی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای "وارنەر برۆس دیسکەڤەری" (WBD)، بە فەرمی پێشنیازەکەی کۆمپانیای پاراماونتی بۆ کڕینی کۆمپانیاکە رەتکردەوە و بڕیاریدا لەسەر رێککەوتنەکەی لەگەڵ نێتفلێکس سوور بێت.