رووداو دیجیتاڵ
پامێلا باخ، ئەکتەری ئەمریکی و هاوژینی پێشووی دەیڤ هاسلهۆف، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، لە تەمەنی 62 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
نووسینگەی پزیشکی دادوەری لە لۆس ئەنجلس رایگەیاند، ئەو هونەرمەندە رۆژی چوارشەممە 5ـی ئاداری 2025 (بە کاتی ئەمریکا) کۆچی دواییکردووە و لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە بەردەوامە.
پامێلا باخ کە بە پامێلا هاسلهۆفیش دەناسرا، لە زنجیرەی "The Young and the Restless" رۆڵی گێڕاوە و لە کاتی وێنەگرتنی زنجیرەی "Knight Rider" دەیڤ هاسلهۆفی ناسیوە. هەروەها لە زنجیرەی "Baywatch" رۆڵیگێڕاوە.
پامێلا باخ و دەیڤ هاسلهۆف، لە 1989 ژیانی هاوژینییان پێکهێنا و دوو منداڵیان هەیە بەناوەکانی تایلەر و هایلی. لە 2006 هاسلهۆف داوای جیابوونەوەی کرد و تۆمەتی تووندووتیژی خستە پاڵ هاوژینەکەی و جیابوونەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ