زە ویکێند نوێترین ئەلبوومی بەناوی 'Dawn FM' بڵاوکردەوە

08-01-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن زە ویکێند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زە ویکێند گۆرانیبێژی کەنەدی، شەوی رابردوو، نوێترین ئەلبوومی گۆرانی بەناوی 'Dawn FM' بۆ هۆگرانی بڵاوکردەوە.

لە پۆستەری ڤیدیۆکلیپەکەدا، ئەو گۆرانیبێژە مەیک ئەپێکی کردووە کە بە تەمەنتر لە تەمەنی راستەقینەی خۆی دەردەکەوێت.

ئەلبوومەکە لە 16 تراکی گۆرانی پێکدێت و یەکێک لە گۆرانییەکان بەناوی 'Sacrifice'ـە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوتەوە.

'Dawn FM' پێنجەمین ئەلبوومی ستۆدیۆی زە ویکێندە و جیم کێری، ئەکتەری کۆمێدی لە بەرهەمهێنانیدا بەشدارە و هەریەک لە کالڤن هاریس، گۆرانیبێژی سکۆتلەندی، تایلەر، راپەری ئەمریکی و ژمارەیەک لە هونەرمەندی دیکە لەم بەرهەمەدا بەشدارن.

زە ویکێند، لە 1990 لە کەنەدا لەدایکبووە، ناوی تەواوی ئەیبل ماکۆنن تێسفایە، لە کۆتایی 2010ـدا، بەرهەمەکانی بەناوی زە ویکند لە یوتیوب بڵاوکردەوە، لە 2012 یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بەناوی 'Trilogy' بڵاوکردەوە، ساڵی دواتر یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بەناوی 'Kiss Land' بڵاوکردەوە.

ئەو هونەرمەندە لە 2017ـدا ناوی لە لیستی ساڵانەی فۆربیس بۆ گۆرانیبێژە پڕداهاتەکاندا هات، داهاتی لە ماوەی یەک ساڵدا 92 ملیۆن دۆلای ئەمریکی بوو. 

لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە دوو خەڵاتی گرامی، پێنج خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی، 19 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد، دوو خەڵاتی میوزیکی ئێم تی ڤی و بەربژێری خەڵاتی ئۆسکاریش بووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە