رووداو دیجیتاڵ
لە رێوڕەسمێکدا لە هۆنگ کۆنگ، بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی 'The Insider' راگەیێندرا، تێیدا ئارۆن کوۆک، ئەستێرەی هۆنگ کۆنگ رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
رێوڕەسمەکە دوێنی دووشەممە 8-6-2022 لە ناوچەی توین مون لە هۆنگ کۆنگ، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ستافی فیلمەکە بەرێوەچوو، لەوانە سیمۆن یام، ئەکتەری سینەمایی و فرانسیس نگ چون یو، دەرهێنەری فیلمەکە.
میدیاکانی لەو رێوڕەسمەدا ئامادەبوون و کووک رایگەیاند، لە دوای تێپەڕبوونی 20، جارێکی دیکە بۆ ئەم فیلمە لەگەڵ فرانسیس نگ کاردەکاتەوە.
روونیشیکردەوە، لەم بەرهەمە سینەماییەدا رۆڵی پارێزەرێک دەگێڕێت کە تایکواندۆیە.
ستافی کاری فیلمەکە بەشێک لە وردەکارییەکانی بەرهەمهێنان و ستافی فیلمەکە ئاشکرا کرد، بەڵام وادەی بڵاوکردنەوەی فیلمەکەیان نەخستەڕوو.
ئارۆن کوۆک، لە 26-10-1965 لە هۆنگ کۆنگ لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، سەماکار و ئەکتەری سینەماییە، لە هەشتەکانی سەدەی رابردوو وەک هونەرمەندێک کاردەکات و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی میوزیکی پۆپ لە هۆنگ کۆنگ دەناسرێت و زیاتر لە 30 ئەلبوومی گۆرانی هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ