براد پیت لە نوێترین فیلمیدا دەچێتە نێو گۆڕەپانی 'فۆرمولا وەن'

08-07-2024
پەسار فایەق
براد پیت لە فیلمی "F1"
براد پیت لە فیلمی "F1"
نیشانەکردن "F1" براد پیت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

براد پیت، ئەکتەری ئەمریکی، لە نوێترین فیلمیدا دەچێتە نێو گۆڕەپانی پێشبڕکێی فۆرمولا وەن و بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت.
 
فیلمەکە بەناوی "F1"یە، بۆ ناساندن و ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی، یەکەم ترەیلەری بڵاوکرایەوە، بڕیارە فیلمەکە لە 26ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوبکرێتەوە.
 
لە تریلەری فیلمەکەدا، دەنگی بەهێزی ئۆتۆمبێل و پێشبڕکێی فۆرمولا وەن ئاوێتەی گۆرانیی "We Will Rock You" کراوە کە یەکیک لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی گرووپی "Queen"ـی بەریتانییە و لە 1977 بڵاوکرایەوە.
 
لە فیلمەکەدا پیت شوفێرێکی پێشوویی فۆرمولا وەنە، بۆ راهێنان و هاندانی هاوکارە تازە دەرکەوتووەکەی لەو بوارەدا دەگەرێتەوە گۆڕەپانی ئەو پێشبڕکێیە جیهانییە.
 
لەم بەرهەمەدا جگە لە براد پیت، هەریەک لە دامسن ئیدریس و خافیێر باردێم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.