رووداو دیجیتاڵ
لە شاری ئێسنی ئەڵمانیا، لە کتێبخانەی نێودەوڵەتیی (ئێسن-شۆنەبێککە) رووداوێکی دیکەی گرنگی کولتووریی پەیوەنددار بە دیاسپۆرای کوردییەوە هەبوو. لەو کتێبخانەیە بەشێکی تایبەت بە زمانی کوردی کرایەوە.
بەشێک کە لەمەودوا کتێب و بەرهەمە کولتوورییەکانی دیکە بە زمانی کوردی کۆدەکاتەوە، بۆ کوردی هەرێمی نۆردراین فێستڤاڵن و بۆ ئەو ئەڵمان و بیانییانەی دەیانەوێ لەسەر کوردستان و کورد و دیاسپۆرای کوردی توێژینەوە بکەن یان زۆرتر بزانن، بەرهەمەکان بەردەست دەبن.
ئێستا لەو کتێبخانەیە بەشەکانی رووسی، ئۆکراینی، تورکی، عەرەبی و پۆڵۆنی هەن، هەر رۆژێکی هەفتە بۆ یەکێک لەو زمانانە دەرگەی کتێبخانەکە دەکرێتەوە، جگە لە زمانی تورکی کە لە مانگێکدا 14 رۆژ کراوەیە. ئەوانەی لێرە دەژین دەتوانن لە (گوستاڤ هەینەمانپلاتز) لە شاری ئێسن بگەڕێن و بچنە ئەو کتێبخانەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ