رووداو دیجیتاڵ
"دووری" نوێترین بەرهەمی هونەرمەند بەهمەن کەمالە و بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکرایەوە.
گۆرانیی "دووری" لە ئاوازی گۆرانیبێژ خۆیەتی و رێوان شاعیر تێکستی نووسیوە، کاری میوزیک و تۆمارکردنی لەلایەن هونەرمەند زانا عەبدوڵڵاهی کراوە.
بەهمەن کەمال، بە رووداوی راگەیاند، ناوەڕۆکی گۆرانییەکە لەبارەی دووریی ئازیزانە و ڤیدیۆکلیپەکەی لە چەند شوێنکی جیاواز لە سنووری پارێزگەی سلێمانی وێنەگیراوە.
گوتیشی، ڤیدیۆکلیپەکە لە سیناریۆ و دەرهێنانی دیار مەهدییە و لە یوتیوب و پلاتفۆڕمەکانی دیکەدا بڵاوکراوەتەوە.
بەهمەن کەمال، لە 2003یەوە کاری هونەری دەکات، یەکەم ڤیدیۆکلیپی بەناوی "جوانی تۆ" لە 2012 بڵاوکردووەتەوە و خاوەنی نۆ ڤیدیۆکلیپە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ