رووداو دیجیتاڵ
دوای نیو سەدە لە کار و چالاکی هونەری، ئیڵتن جۆن، گۆرانیبێژ و ژەنیاری بەریتانی، دوایین کۆنسێرتی لە گەشتە هونەرییەکەی لە ستۆکهۆڵمی سوێد پێشکێشكرد کە ئەمە دوایین کۆنسێرتی دەبێت لە ژیانیی هونەرییدا و چیتر کۆنسێرت و گەشتی هونەری پێشکێش ناکات.
ئەو هونەرمەندە تەمەن 76 ساڵە لە کۆنسێرتەکەی ستۆکهۆڵم؛ وەک زۆربەی جار، چاوێلکەیەکی سووری لە چاو بوو رایگەیاند، گۆرانیگوتن لە پێناو جەماوەرەکەی هۆکاری بوونی بووە.
جۆن کۆنسێرتەکەی بە گۆرانی 'Bennie And The Jets' دەستپێکرد کە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرهەمکانیەتی و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا پێشکێشی کردووە.
هەر لە کۆنسێرتەکەدا کە ماوەی دوو کاژێری خایاند، ئەو هونەرمەندە جیهانییە گۆرانی 'Philadelphia Freedom' و ' I Guess That’s Why They Call It the Blues' پێشکێش بە هەوادارانی لە سوێد کرد.
لەدوای تەواوبوونی کۆنسێرتەکەدا، جۆن لەگەڵ گرووپەکەی سوپاسی جەماوەرەکەیان کرد بۆ ئەو پێشوازییەی لێیان کرا، ئەو گرووپەی ماوەی 40 ساڵە لەگەڵ ئەو هونەرمەندە کار دەکات و ئەم دوایین کۆنسێرتیان بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ