رووداو دیجیتاڵ
بەڵگەفیلمی 'ناوم بەختەوەرییە' کە باس لە موتلو کایا، کچە دنگخۆشی ئامەدی باکووری کوردستان دەکات، لە 63یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی كراكۆڤ خەڵاتكرا كە كۆنترین فێستیڤاڵی هونەرییە لەو وڵاتە.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی نیك رید و ئایسە تۆرپاكە و توانی خەڵاتەکە لە نێو 240 فیلمدا بەدەستبێنێت
زیاد رەئووف کەسایەتی كوردی دانیشتووی پۆڵەندا و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە، لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوو و ماوەی چەند ساڵێکە یەکێک لە سپۆنسەرەکانی ئەو رووداوە هونەرییە.
موتلو کایا، کاتێک پێی خستە سەر شانۆی یەکێک لە بەناوبانگترین بەرنامەکانی بەهرەمەندان لە تورکیا، خەونی بە ئەستێرەبوونی هەبوو، بەڵام گوللـەی ئیرەیی خۆشەویستەکەی کۆتایی بەو خەونەی هێنا.
ڤەیسی ئارجان، خۆشەویستی موتلو کایا بووە، داوای لێکردووە بەشداری لە بەرنامە پێشبڕکێیەکە نەکات، بەڵام لە دوای بەشداربوونی چوار گوللـە بە پەنجەرەی ژوورەکەیەوە دەنێت و گوللمەیەک بەر سەری دەکەوێت.
موتلو لە دوای ئەو رووداو یەک مانگ بێ هۆش دەبێت و لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێت، گوللـەکە لەسەر دەرناهێندرێت؛ چونکە دەرهێنانی مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەکات، بەڵام مانەوەشی تووشی ئیفلیچبوونی دەکات.
بە بڕیاری دادگا ڤەیسی ئارجان کە ئەوکات تەمەنی 26 ساڵ بوو خەڵکی ئامادەی باکووری کوردستانە، بەهۆی ئەو تاوانە 15 ساڵ زیندانی کرا و ئەو دەڵێت، مەبەستی ئەو نەبووە موتلو بریندار بکات یان بیکوژێت و گوللـەکانی بە شێوەیەکی هەرەمی تەقاندووە.
موتلو کایا لە تەمەنی 19 ساڵیدا لە بەرنامەی 'Sesi Çok Güzel' بەشداربوو کە کۆپی تورکیی بەرنامەی 'Britain’s Got Talent'ـی بەریتانییە و لەگەڵ گرووپی سیبە جان، هونەرمەندی تورکدا بوو.
موتلو کایا، پێشتر بە رووداوی راگەیاندبوو، ئەو ژوورەی ئەو تێیدایە وەک قەفەسێکە بۆ ئەو، بەڵام ئەو دەزانێت دەبێت بەردەوام بێت و تێبکۆشێت. گوتیشی: "دوای حەوت ساڵ هێرشکار لە زیندان ئازدکرا و لە تورکیا دادپەروەری نییە".
موتلو کایا، هەشت ساڵ دوای ئەو رووداوە دەرباز دەکات، بەڵام نە دەتوانێت وەک جاران گۆرانی بڵێتەوە و تەندروستی وەک جاران دەگەڕێتەوە کە بەهۆیەوە بەشێکی ججەستەی ئیفلیج بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ