ئارش عوسمان شەوەئاهەنگێک لە هەولێر دەگێڕێت

12-06-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن ئارش عوسمان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هونەرمەند ئارش عوسمان، شەوەئاهەنگێک بۆ هەوادارانی لە هەولێر سازدەکات و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
 
وائیل ئەحمەد، رێکخەری کۆنسێرتەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە درێژەی ئەو کۆنسێرت و شەوەئاهەنگانەی لە هەولێر بۆ هونەرمەندانی کورد و بیانی سازی دەکەن، ئەمجارە شەوەئاهەنگێک بۆ هونەرمەند ئارش عوسمان ساز دەکەن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، شەوەئاهەنگەکە کاژێر 9ـی ئەمشەو سازدەکرێت، تێیدا هونەرمەند گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێش دەکات.
 
'وای لە تۆ' یەکێک لە بەرهەمە ناسراوەکانی ئارش عوسمانە و لە ماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 10 ملیۆن بینەری لە کەناڵی تایبەتی ئەو گۆرانیبێژە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
ئارش عوسمان لە سلێمانیی باشووری کوردستان لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانە و خاوەنی چەند گۆرانییەکی تاک و چەند ڤیدیۆکلیپێکە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە