رووداو دیجیتاڵ
کاروان شەمسەدین، ئەکتەر و شانۆکار لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
رۆژی چوارشەممە، 12ـی تەممووزی 2023، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەکتەر و شانۆکار کاروان شەمسەدین لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد".
بەڕێوەبەری رۆشنبیریی هەولێر گوتی، دوێنێ کاروان شەمسەدین دۆخی تەندروستی جێگیر بووە. گوتیشی، ئەو هونەرمەندە "نەخۆشیی دڵی هەبوو و پێم وایە هەر ئەوەش هۆکاری گیانلەدەستدانی بووە".
کاروان شەمسەدین فەرمانبەریش بووە لە بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شانۆ لە هەولێر. فەرهەنگ غەفوور گوتی، "فەرمانبەرێکی دەستپاک بووە و لەنێو هاوڕێکانیدا کەسێکی خۆشەویست بووە".
کاروان شەمسەدین لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە لە بواری شانۆ و درامادا کاریکردووە و یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی شاری هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ