دیلان تاتڵیسەس شەوئاهەنگێک لە دهۆک دەگێڕێت

12-08-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن دیلان تاتڵیسەس دیلان چتاک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دیلان چتاک کە بە دیلان تاتڵیسەسیش دەناسرێت کچی ئیبراهیم تاتڵیسەس، هونەرمەندی تورک بە رەچەڵەک کوردە و بڕیارە شەوئاهەنگێک لە دهۆک بگێڕێت.
 
ئیران عیسمەت، رێکخەری کۆنسێرتەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمشەو 12ـی ئابی 2023 شەوئاهەنگێک بۆ هونەرمەند دیلان چەتەک لە دهۆک دەگێڕن و بڕیارە بەیانی ئەمڕۆ ئەو هونەرمەندە بگاتە هەولێر.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە شەوئاهەنگەکەدا، سەرەتا هونەرمەند ئارژین ئاری چەند گۆرانییەک پێشکێش دەکات، دواتریش دیلان تاتڵیسەس درێژە بە شەوئاهەنگەکە دەدات و چەند گۆرانییەک پێشکێش دەکات. گوتیشی، لە ماوەی داهاتوودا بەنیازن هونەرمەندانی دیکەی بیانی بێنن بۆ شاری دهۆک.
 
دیلان چتاک، لە 2ـی کانوونی دووەمی 1989 لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە، لە بەشی میوزیکی خوێندووە، جگە لە گۆرانیگوتن ئامێری ڤایۆلین و پیانۆی ژەنیوە، دواتر لە بواری ناواندنی شانۆیی خوێندوویەتی، لە 2011  بۆ خوێندنی میوزیک چووەتە ئەمریکا و دوای یەک ساڵ گەڕاوەتەوە تورکیا. 
 
دایکی دیلان چتاک ناوی ئیشل چتاکە، کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا پەیوەندییەکی کورتخایەنی لەگەڵ ئیبراهیم تاتڵیسەس هەبووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە ڤیدیۆ سڕاوەکەی ئەحمەد سەقا

بەرگریی ئەحمەد سەقا لە محەممەد سەڵاح بووە مایەی گاڵتەجاری

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی میسر و جیهانی عەرەبی بە ڤیدیۆیەکی ئەحمەد سەقا، ئەستێرەی سینەمای میسری تەقییەوە. بابەتەکە پەیوەندی بە بەرگریکردن بوو لە محەممەد سەڵاح لەو کێشەیەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول هەیەتی، بەڵام شێوازی بەرگرییەکە بووە جێگەی گاڵتە و تەنزێکی زۆر.