بۆب دیلەن دوو کۆنسێرت لە پاریس ساز دەکات

13-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن بۆب دیلەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆب دیلەن، گۆرانیبێژی ئەمریکی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، رایگەیاند، لە رۆژانی 30 و 31ـی تشرینی یەکەمی 2025 دوو کۆنسێرت لە کۆشکی کۆنگرەکانی پاریس ساز دەکات.
 
دوای گەشتێکی هاوینە لە ئەمریکا، ئەو هونەرمەندە 84 ساڵانە؛ پاییزی ئەمساڵ بۆ دوو کۆنسێرتی تایبەت دەگەڕێتەوە فەرەنسا. بلیتەکان لە 18ـی تەممووزەوە بەردەست دەبن.
 
دیلەن لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوودا لە نیویۆرک دەرکەوت. لەو کاتەوە، زیاتر لە 125 ملیۆن ئەلبوومی لە سەرانسەری جیهاندا فرۆشراوە.
 
بۆب دیلەن، ناوی راستەقینەی رۆبەرت ئالێن زیمەرمانە، بە یەکێک لە دیارترین تێکستنووسانی گۆرانی دەناسرێت. لە 2016 خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی پێبەخشرا، لە پای "دروستکردنی دەربڕینی شیعریی نوێ لەناو نەریتی گۆرانیی ئەمریکیدا".
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە