جانتایەکی جەین بێرکن بە زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

13-07-2025
پەسار فایەق
جانتای جەین بێرکین لە زیادکردنە ئاشکراکە لە پاریس
جانتای جەین بێرکین لە زیادکردنە ئاشکراکە لە پاریس
نیشانەکردن جەین بێرکین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

جانتایەک کە خانەی هێرمس بەتایبەت بۆ جەین بێرکین، ئەکتەر و گۆرانیبێژ دروستی کردبوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریسی فەرەنسا، بە بڕی 8.6 ملیۆن یۆرۆ (10.1 ملیۆن دۆلار) فرۆشرا و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە جیهاندا تۆمارکرد.
 
جانتاکە بە بڕی حەوت ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا، جگە لەو باجەی خرابووە سەری.
 
ئەم نرخە ژمارەی پێوانەیی پێشووی فرۆشتنی جانتایەکی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا شکاند، کە لە 2021ـدا جانتایەکی دیکەی هێرمس بە بڕی 513 هەزار دۆلار فرۆشرا.
 
جانتەکە لەلایەن خانەی سۆزبیز فرۆشرا و ناسنامەی کڕیارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام مۆرگان هالیمی، بەڕێوەبەری جیهانیی بەشی جانتا و فاشن لە سۆزبیز، رایگەیاند: "جانتاکە لەلایەن کۆکەرەوەیەکی ژاپۆنییەوە کڕدراوە و کۆی گشتیی نرخەکەی 8.6 ملیۆن یۆرۆیە."
 
نۆ کەس لە رێگەی تەلەفۆن، ئۆنلاین و ئامادەبوون لە هۆڵەکەدا، بۆ ماوەی 10 خولەک کێبڕکێیان لەسەر کڕینی جانتاکە کرد.
 
ماڵی هێرمس لە پاریس، لە 1984 جانتاکەی بە تایبەتی بۆ ئەو ئەستێرە لەدایکبووەی لەندەن دروستکردبوو.
 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە