راجو: بۆ ئەوەی تووشی کۆرۆنا نەبم رۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە

13-09-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کۆرۆنا ئاکشای کومار هیندستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئاکشای کومار، ئەستێرەی بۆلیوود و ئەکتەری بەناوبانگی هیندستان، ئاشکرایکرد بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، هەموو رۆژێک 'میزی مانگا' دەخواتەوە.
 
کومار (کە بە کەسایەتی راجو، بەناوبانگە) تاکە هیندی نییە ئەو کارە دەکات، ئێستا بەشێکی زۆری هیندییەکان پێیانوایە میزی مانگا، سوودی چارەسەریی لە دژی چەندین نەخۆشی هەیە، لە نێویاندا کۆرۆنا.
 
کومار بە پشتگیری تووندی ناریندرا مودی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان ناسراوە. سەرۆکوەزیرانی هیندستان، بەملیۆنان دۆلار وەبەرهێنان لە گەشەپێدانی بەرهەمەکانی میز و پاشەڕۆی ئەو ئاژەڵانەدا دەکات، کە هیندییە ئیماندارەکان بەپیرۆز تەماشایان دەکەن، بۆ دروستکردنی چەندین بەرهەم و گیراوەی پاشەڕۆی ئەو ئاژەڵانە، وەک دەرمان و کەرەستەی جیاواز، لە نێویاندا، هەویری ددان شووشتن.
 
ئەوانەی ئەو کارە دەکەن پێیانوایە، ئەو بەرهەمانە، رۆڵیان هەیە لە لەناوبردنی شەکرە و شێرپەنجە. بەڵام تائێستا هیچ توێژینەوەیەکی زانستی، ئەو بۆچوونانەی نەسەلماندووە.
 
ئاکشای کوماری 53 ساڵ، لە میانی بەشداریکردنی لە گفتوگۆیەکی سەر سۆشیالمیدیا، لەبارەی رێکلامکردن بۆ پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیی لەگەڵ پیر گریلەری سەرکێشی بەریتانی، ئەو زانیارییانەی ئاشکرا کرد. ئەو گوتی "هەموو رۆژێک بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، میزی مانگا دەخۆمەوە".
 
بڕیارە لە پرۆگرامەکەی نێوان کومار و گریلەردا، هەردووکیان چایەکی دروستکراو لە پاشەڕۆی فیل بخۆنەوە، لە نێو ناشناڵ پارکێکی تایبەت بە پڵنگە هیندییەکان.
 
لە گفتوگۆکەدا، هوما قرشی، ئەکتەر و نمایشکاری هیندی، لەبارەی میزی مانگاوە پرسیاری لە کومار کرد و ئەو لە وەڵامدا گوتی "هەست بە دڵەراوکێ ناکەم، رۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە لەپێناو تایبەتمەندییە پزیشکییەکانیدا کە لە پزیشکی میللی هیندیدا باسیکراوە، هەر ئەوەش نهێنی دڵنیاییمە لە بەرامبەر کۆرۆنادا".
 
بەپێی ئاژانسی 'فرانس پرێس' بەشێکی بەرچاوی هیندییەکان، میزی مانگا دەخۆنەوە بۆ هەمان ئامانج. ئەندامانی پارتی مودی (بهاراتیا جاناتا) رێنوێنی دەدەن، بەخواردنەوەی میزی مانگا و تەپاڵەکەی، بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
 
هیندییەکان لە میز و پاشەڕۆی مانگا، تێکەڵەی جیاوازیان دروستکردووە کە دەگوترێ بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا باشە. رێکخراوی 'ئێل ئیندیا هیندۆ ماهاسابگها'ی هیندۆسی، لە ناوەڕاستی ئاداری رابردوودا، فیستیڤاڵێکی لە شاری نیودەلهی رێکخست بۆ بازاڕکردن بۆ ئەو گیراوانەی لە پاشەڕۆی مانگا بەرهەمهێنراون، وەک چەکێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
 
تائێستا لە هیندستان زیاتر لە 4.5 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و  76 هەزار کەسیش بەو نەخۆشییە، گیانیانلەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.