ئەمڕۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆژئاوا بەڕێوەدەچێت

13-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆژئاوا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆژئاوا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە دروشمی (چیرۆکی هاوبەش، سینەمای ئازاد) دەستپێدەکات.
 
فێستیڤاڵەکە لە 65ـەمین ساڵیادی سووتانی سینەما عاموودێ دەست پێدەکات و تا 20ـی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، تێیدا 81 فیلم و 22 سیناریۆ لە پێشبڕکێدا دەبن.
 
لەو 81 فیلمە، هەشتیان نێودەوڵەتین، 21یان بەڵگەفیلمن، هەشتیان فیلمی کوردین، 37یان کورتەفیلمن و حەوتیان بەرهەمی سووریان.
 
فێستیڤاڵەکە لەلایەن کۆمیەتی فیلمی رۆژئاوا سەر بە بزووتنەوەی چاند و هونەری دیموکراتی میزۆپۆتامیا رێکدەخرێت.
 
چالاکییەکانی فێستیڤاڵ لە ناوەندی تەڤ - چاند و ناوەندی چاند و هونەری محەممەد شێخۆ لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچن.
 
لەگەڵ نمایشکردنی فیلمەکان، شەش سمینار و پانێل لەبارەی دۆخی سینەما لە جیهان و کوردستان بەڕێوەدەچن. هەروەها دوو وۆرکشۆپ لەسەر دەرهێنەریی دیمەن و دەرهێنەریی گشت سازدەکرێن.
 
لە رۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا، فیلمە بەشداربووەکان لە پۆلێنەکانی نێودەوڵەتی، بەڵگەفیلم، فیلمی کوردی، کورتەفیلم و فیلمی سووریا خەڵات دەکرێن. هەروەها لە بەشی سیناریۆدا خەڵاتی کورتەفیلم و فیلمی درێژ دەدرێت.
 
یەکەم خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی رۆژئاوا لە 2016 بەڕێوەچوو، بڕیار بوو پێنجەمین خولی لە 2022 بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە دواخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.