رووداو دیجیتاڵ
پێشاندانی فیلمی "How to Train Your Dragon" لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور دەستیپێکرد، پێشبینی دەکرێت داهاتی یەکەم پشووی هەفتەی 75 ملیۆن دۆلار بێت.
چیرۆکی فیلمەکە لە ئەنیمەیشنێک بە هەمان ناو وەرگیراوە و لە دەرهێنانی دین دیبلۆسە، ماوەکەی دوو کاژێر و پێنج خولەکە، بودجەی بەرهەمهێنانی 150 ملیۆن دۆلارە.
پێشاندانی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 9ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی کۆریای باشوور دەستیپێکرد، دواتریش لە چەند وڵاتێکی دیکە، لە 13ـی حوزەیرانیش لە ئەمریکا و کەنەدا بوو.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە کارەکتەری هیکاپ دەکات کە لە ماڵباتی ڤایکینگەکانە و ئەژدیهاکان راودەکەن، ئەو هەست ناکات سەر بەو ناوچەیە کە تێیدا دەژی.
ئەنیمەیشنی ئەم بەرهەمە بە سێ بەش بڵاوکراوەتەوە، دوایین بەشی بەناوی "How to Train Your Dragon: The Hidden World" لە 2019 بڵاوکرایەوە، بودجەی بەرهەمهێنانی 129 ملیۆن دۆلار بوو، 539 ملیۆن و 987 هەزار دۆلاری وەک داهات لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا. هەروەها وەک ئەنیمەیشنێکی تەلەڤزیۆنی لە 2019 بەرهەمهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ