بۆ هەفتەی دووەم 'Squid Game 3' یەکەمە

14-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Squid Game 3
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای "Good Data" لیستی نوێی دراما و ئەکتەرە کۆرییەکانی بڵاوکردەوە کە لەم هەفتەیەدا زۆرترین باس و خواسی لەسەر بووە، تێیدا وەرزی سێیەمی زنجیرەی "Squid Game" بۆ هەفتەی دووەم بەسەر یەکەوە لە ریزبەندی یەکەمدا هات.
 
کۆمپانیاکە بۆ پۆلێنکردنی هەفتانە، پشت بە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا لە چەندین سەرچاوەی جیاواز دەبەستێت، لەوانە وتاری هەواڵ، بلۆگ، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڤیدیۆکان کە پەیوەستن بەو درامایانەی پەخش دەکرێن یان بڕیارە بەمزووانە پەخش بکرێن.
 
زنجیرەی "Squid Game 3" نەوەک تەنیا لە لیستی دراماکاندا یەکەمە، بەڵکو ئەکتەرەکانیشی لە پێشەوەن، لی یۆنگ – جای، لە پلەی دووەمی لیستی ئەکتەرەکاندایە و جۆ یوری لە پلەی دەیەمدایە.
 
زنجیرەی "Good Boy" لە ریزبەندی دووەم، "Love in Distress" لە ریزبەندی سێیەم و " Law and City" لە ریزبەندی چوارمدایە، لە ریزبەندی پێنجەمیش زنجیرەی "Our Film" بەرچاو دەکەوێت.
 
وەرزی سێیەمی بەناونیشانی "Squid Game 3" لە 27ـی حوزەیرانی 2025 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوکرایەوە.
 
"Squid Game" زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی کۆریای باشوورە، لە وەرزی یەکەمی لی یۆنگ – جای، پارک های – سو و وی ها – جۆن رۆڵی سەرەکییان گێڕاوە، بەهۆی ئەوە دەنگدانەوەی هەیبوو، دوو وەرزی دیکەی بەرهەمهێنرا.
 
چیرۆکی زنجیرەکە باس لە بەشداریی 456 کەس لە یارییەکدا دەکات بۆ بردنەوەی 38 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەڵام کاتێک لە یارییەکەدا بەشدار دەبن بۆیان دەردەکەوێت تەنیا یەک براوە هەیە و ئەوانی دیکە کەسیان بە زیندوویی نامێنێتەوە، لە وەرزی سێیەمیشدا درێژە بە یارییە مەترسیدارەکە دەدرێت کە لە بنەڕەتدا لە یارییەکی منداڵان وەرگیراوە و لە راستیدا مردن چاوەڕێی بەشداربووان دەکات و تەنیا یەک براوە هەیە.
 
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە یارییەکی منداڵانی کۆریایی وەرگیراوە و بە هەمان ناوی یارییەکە کراوە.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.