رووداو دیجیتاڵ
وەک رێزگرتنێک لە 60 ساڵ چالاکی گرووپی میوزیکی رۆلینگ ستۆنز، پۆستەی شانشینی بەریتانیا، چەند پولێکی تایبەت بەو گرووپە دروستکرد.
ژمارەی پولەکان 12 دانەیە، تێیدا وێنەی چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە ماوەی رابردوودا لەسەر پولەکان چاپکراون، بەتایبەتیش کۆنسێرتە گرنگەکانیان.
یەکێک لە پولەکان وێنەی کۆنسێرتی ئەو گرووپە لە هاید پارک لە لەندەن لە تەممووزی 1969، هەروەها پولەکانی دیکەی، وێنەی کۆنسێرتی ئەو گرووپەی لە رۆتردام، تۆکیۆ، نیۆیۆرک، ئۆسلۆ و دۆسۆلدۆرڤ لەخۆدەگرێت.
رۆلینگ ستۆنز، چوارەم گرووپی میوزیکییە لە بەریتانیا لە دوای گرووپی بیتڵز لە 2007، پینک فلۆید لە 2016 و کوین لە 2020 پولی تایبەتی بۆ دروستدەکرێت.
بڕیارە 12 پولە تایبەتەکەی گرووپی رۆلینگ ستۆنز، لە 20-1-2022 کاری پێبکرێت.
گرووپی رۆلینگ ستۆنز زیاتر لە 250 ملیۆن کۆپی لە بەرهەمەکانیان فرۆشراون، براوەی چەندین خەڵاتی جیهانین، لەوانە چوار خەڵاتی گرامی، سێ خەڵاتی ئێم تی ڤی و نۆ خەڵاتی ئێن ئێم ئی، لە 1989 ناویان لە هۆڵی ناودارانی رۆک ئاند رۆڵ تۆمارکرا.
ئەمساڵ ئەو گرووپە یادی 60 ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە، بەڵام بەبێ یەکێک لە ئەندامانی، ئەویش چارلی واتس، ژەنیاری درامز بوو کە لە ئابی 2021 لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ