فارێل ویلیامز وەک بەڕێوەبەری بەشی جلوبەرگی پیاوانی لوی ڤیتۆن دەستنیشانکرا

15-02-2023
پەسار فایەق
فارێل ویلیامز، گۆرانیبێژی ئەمریکی
فارێل ویلیامز، گۆرانیبێژی ئەمریکی
نیشانەکردن فارێل ویلیامز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای لوی ڤیتۆن رایگەیاند، فارێل ویلیامز، راپەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی، وەک بەڕێوەبەری بەشی داهێنانی جلوبەرگی پیاوان دەستنیشانکردووە و جێگەی ڤێرجیل ئەبلۆهـ دەگرێتەوە.
 
فارێل ویلیامز، براوەی 13 خەڵاتی گرامییە و دووجار بەربژێری خەڵاتی ئۆسکار بووە و لە بواری دیزایندا لەگەڵ براندە گرانبەهاکاندا کاری کردووە.
 
بڕیارە ویلیامز، یەکەم کۆمەڵە دیزاینی خۆی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە هەفتەی نمایشی جلوبەرگی پاریس بۆ پیاوان بخاتەڕوو.
 
لە دوای کۆچکردنی ئەبلوهـ تەمەن 41 ساڵ، لە ئەیلوولی 2021 ئەو پۆستە لەو کۆمپانیایە پڕنەکرابووەوە.
 
بەم دواییە براندی لوی ڤیتۆن، لە فرۆشگایەکەیدا، رێزی لە یایۆی کوساما، پەیکەرساز و دیزاینەری ژاپۆنی تەمەن 93 ساڵ گرت.
 
رۆبۆتەکە لە فرۆشگایەکی ئەو براندەی بواری فاشنە، لە نیویۆرک خرایەڕوو کە لە پشت شوشەیەکەوە فڵچەیەکی رەنگکردنی بەدەستەوە بووە و خەریکی رەنگکردن بوو و سەرنجی رێبوارانی راکێشابوو.
 
لەلایەکی دیکەوە ئەو براندە جیهانییە، لە پاریسی فەرەنسا، پەیکەرێکی گەورەی کوساما لە دەرەوەی فرۆشگەکەی هەڵواسی.
 
لوی ڤیتۆن، پێشتر جانتای دەستی، پێڵاوی وەرزشی و چاویلکەی خۆر بە سوود وەرگرتن لە کارەکانی ئەو هونەرمەندە ژاپۆنییە دیزاینکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە