رووداو دیجیتاڵ
بەڵگەفیلمێکی نوێی سێ بەشی لەبارەی ئارنۆڵد شوارزنێگەر، ئەکتەری ئەمریکی بڵاودەکرێتەوە، تێیدا تیشک دەخاتە سەر وێستگە گرنگەکانی ژیانی لە بواری وەرزش، هونەر و سیاسەت.
بەڵگەفیلمەکە بەناوی 'Arnold'ـە و بڕیارە یەکەم بەشی لە 7ـی حوزەیرانی 2023 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە و لە رۆژانی دواتر دوو بەشەکەی دیکەی بڵاودەکرێنەوە.
وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە بایۆگرافییە، ترەیلەرێکی بڵاوکرایەوە کە چەند دیمەنێکی نوێ و ئەرشیفی بەکارهێنراون و شوارزنێگەر تێیدا دەردەکەوێت و لەبارەی رووداوە گرنگەکانی ژیانی دەدوێت.
بەڵگەفیلمەکە بەسەر سێ بەشدا دابەشکراوە، لە بەشی یەکەمی باس لە دەرکەوتنی و بەناوبانگبوونی وەک یاریزانێکی لەشجوانی لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات، دوو بەشەکەی دیکەی تیشک دەخاتە چوونە نێو سینەما، دواتریش بۆ نێو دنیای سیاسەت کە توانی ببێتە حاکمی ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا.
ئارنۆڵد شوارزنێگەر، لە 30ـی تەممووزی 1947 لە نەمسا لە دایکبووە، یاریزانی لەشجوانی بووە، دواتر لە ئەمریکا رووی لە سینەما و سیاسەت کردووە، 38مین حاکمی کالیفۆرنیا بوو، دەستپێکی کاری هونەریی؛ وەک ئەکتەری فیلمە ئەکشنەکان ناوبانگی پەیداکردووە و لە بەرهەمە بەناوبانگەکانی زنجیر فیلمی 'The Terminator' کە لە پێنج بەشدا بەرهەمهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ