هێرشکراوەتە سەر سەیف عەلی خان و بریندارە

16-01-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن سەیف عەلی خان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەیف عەلی خان، یەکێک لە ئەستێرەکانی سینەمای بۆلیوودە، لە ماڵەکەی خۆیدا کەسێک هێرشی کردووەتە سەری و شەش چەقۆی لێداوە و بریندار بووە، ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت.
 
رووداوەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی کانوونی دووەمی 2025 لە ماڵەکەیدا لە ناوچەی باندرا لە شاری مۆمبای هیندستان روویداوە، دوو برینی قوڵن، یەکێکیان لە نزیک بڕبڕەی پشتییەتی و بەهۆیەوە نەشتەرگەری بە پەلەی بۆ کراوە و مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە. 
 
بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، کەسێک کە ناسنامەکەی ئاشکرا نییە، چووەتە نێو ماڵی ئەو ئەستێرەیە و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیاندا دروستبووە و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە ماڵ بوونە.
 
پۆلیسی مۆمبای زانیارییەکانی پشتراستکردووەتەوە و دەڵێت، لێکۆڵینەوەی چڕ دەستپێدەکەن بۆ دەستگیرکردنی تاوانبارەکە.
 
سەیف عەلی خان، لە 16ـی ئابی 1970 لە هیندستان لەدایکبووە، لە چەندین فیلمی سینەماییدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوە و دامەزرێنەر و خاوەنی کۆمپانیای "Illuminati Films"یە، هاوژینی کارینا کاپوور، ئەستێرەی سینەمای بۆلیوودە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە