یونس حەمە کاکە: باری تەندروستیم باشترە و دوو ساڵە کاری هونەریم نییە

16-02-2025
پەسار فایەق
هونەرمەند یونس حەمە کاکە، رۆژی شەممە 15ـی شوباتی 2025 لە سلێمانی.
هونەرمەند یونس حەمە کاکە، رۆژی شەممە 15ـی شوباتی 2025 لە سلێمانی.
نیشانەکردن یونس حەمە کاکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یونس حەمە کاکە، ئەکتەری دیاری بواری دراما و شانۆی کوردی، دوای تووشبوونی بە جەڵتەی مێشک، دەڵێت، ئێستا باری تەندروستیی باشە، بەڵام ماوەی دوو ساڵە بەشداری لە هیچ کارێکی هونەریدا نەکردووە.
 
یونس حەمە کاکە، بە رووداوی راگەیاند، بەردەوام پێشنیازی کاری هونەریی بۆ هاتووە، بەڵام تاوەکو دڵنیا نەبێت لە باشیی بارەی تەندروستیی؛ ناتوانێت کارەکە بکات.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئەنجامی بیرکردنەوە و دانیشتن و کێشانی جگەرە بەدوای یەکدا، لە چەند رۆژی رابردوودا چووەتە دەرەوە، بۆ ئەوەی کەمێک جووڵە بکات، بەڵام سێ جار کەتووت و جەڵتەی مێشک لێیدا. 
 
روونیشیکردەوە، چەندین دەقی هونەریی پێیدراوە بۆ ئەوەی رۆڵیان تێیدا بگێڕێت، بەڵام بەهۆی باری تەندروستییەوە نەیتوانیوە بیانکات و بە گریانەوە داوای لێبوردن دەکات.
 
یونس حەمە کاکە، هەروەها گوتی، پێشتر بەردەوام کاری هونەریی کردووە و بۆ هونەرمەند سەختە ئێستا کاری هونەری نەکات.
 
ئەو هونەرمەندە ئاشکرای کرد، بە بەراورد لەگەڵ چەند رۆژی رابردوودا، ئێستا دۆخی تەندروستیی باشترە و هیواخواز خودا شیفای بدات.
 
یونس حەمە کاکە، لە چەندین بەرهەمی شانۆیی، تەلەڤزیۆنیی و فیلمدا رۆڵی گێڕاوە، یەکێک لە دیارترین رۆڵەکانی لە زنجیرەی "کۆشکی هەنار" بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە