رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند حەمەرەئووف کەرکووکی، بەرهەمێکی نوێی بەناوی 'ناوەخت' بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هەوادارانی بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە لە هۆنراوەی خالید مەجید فەرەجە و لە ئاوازی حەمەرەئووف کەرکووکی خۆیەتی و کاری میوزیکی لەلایەن ئارام سەردار کراوە.
حەمەرەئووف کەرکووکی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'ناوەخت' نوێترین ڤیدیۆکلیپیەتی کە یەکێک لە تراکەکانی نێو نوێترین ئەلبوومیەتی بەناوی 'وەرزێکی ئاڵ' و ئەمساڵ بڵاوکرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە سیتەکی سلێمانی وێنەگیراوە و بەهزاد رەواقی بە ئامێری سێتار و توانا خورشید بە ئامێری ڤایۆلین تێیدا بەشدارن.
حەمەرەئووف کەرکووکی، لە 1956 لە کەرکووک لە دایکبووە و دانیشتووی شاری سلێمانییە، لە هەشتەکانی سەدەی رابردووەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، لە 1986 یەکەم بەرهەمی بەناوی 'شەوانە' لە تەلەڤیزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە، لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی: 'ئاسەوار'، 'سیاپۆش'، 'ناڵەی دڵ' و 'عاشقی بێ دڵ'.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ