رووداو دیجیتاڵ
ئەنجلینا جۆلی، ئەکتەری ئەمریکی، بە جلێکی کرێمی، قژێکی رەنگ هەنگوینی و ملوانکە و جووتێ گوارەی ئەڵماسی، لەسەر فەرشی سووری 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان دەرکەوت.
جولی، هەرچەند ئەمساڵ بە هیچ فیلمێک لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار نەبووە، بەڵام بۆ بینینی فیلمی "Eddington" و پێشکێشکردنی خەڵاتی "ترۆفێ شۆپارد" بە دوو ئەستێرەی تازە دەرکەوتوو، ئامادەبوو.
ئەو ئەستێرە سینەماییە، لە 2011ـەوە لە کان ئامادە نەبووە، ئەوکات بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی هاوژینی پێشووی براد پیت بەناوی "The Tree of Life"ـە ئامادەبوو. لە 2009 لە پێشاندانی فیلمی "Inglourious Basterds" ئامادەبوو، هەروەها لە 2008 لە پێشاندانی هەردوو فیلمی " Kung Fu Panda " و "Changeling" ئامادەبوو کە رۆڵی تێیاندا گێڕابوو.
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان شەوی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، بە پێشاندانی فیلمی "Leave One Day" لە شاری کانی فەرەنسا دەستیپێکرد و تاوەکو 24ـی هەمان مان بەردەوام دەبێت.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ