رووداو دیجیتاڵ
لە یادی 20 ساڵەی بڵاوبوونەوەی، فیلمی "Brokeback Mountain"ـی دەرهێنەر ئانگ لی، جارێکی دیکە لە سینەماکان پێشاندەدرێتەوە.
فیلمەکە لە 22 تاوەکو 25ـی حوزەیرانی 2025 لە سینەماکانی سەرانسەری ئەمریکا پێشاندەدرێتەوە.
رووداوەکانی فیلمەکە لە 1963 لە ئەمریکا روودەدەن، باس لە پەیوەندییەکی ئاڵۆزی خۆشەویستی لە نێوان دوو کەسدا دەکات.
چیرۆکی فیلمەکە لە چیرۆکێکی کورت بە هەمان ناو وەرگیراوە و لە 2005 بەرهەمهێنراو، لە دوای پێشاندانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنسی ئیتاڵیا؛ ستایشی زۆری کرا.
داهاتی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا 178 ملیۆن دۆلارە و بەربژێری هەشت خەڵاتی ئۆسکار بووە و سێ خەڵاتی بەدەستهێنا، لەوانەش ئۆسکاری باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆی وەرگیراو و باسترین میوزیکی ڤیدیۆیی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ