رووداو دیجیتاڵ
ئێما واتسن، ئەستێرەی بەناوبانگی زنجیرە فیلمی "هاری پۆتەر"، بەهۆی سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆوە بۆ ماوەی شەش مانگ مۆڵەتی شۆفێرییەکەی لێسەندرایەوە و بۆی نییە شۆفێری بکات.
ئەو ئەکتەرە بەریتانییە، لە مانگی تەممووزی 2024 لە شاری ئۆکسفۆردی بەریتانیا بە خێراییەکی زیادەوە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە و پۆلیس لێپێچینەوەی لەگەڵدا کردووە.
بەپێی یاساکانی هاتووچۆ لە بەریتانیا، هەر شۆفێرێک لە ماوەی سێ ساڵدا 12 خاڵی سزا لەسەر مۆڵەتەکەی تۆمار بکرێت، بۆ ماوەیەک رێگەی پێنادرێت شۆفێری بکات. ئێما واتسن پێشتر نۆ خاڵی سزای لەسەر بووە و بەم سەرپێچییە نوێیە، کۆی خاڵەکانی گەیشتووەتە ئاستی سزادان.
رۆژی چوارشەممە 16ـی تەممووزی 2025 لە لەندەن، بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەکەی دادگە دانیشتنێکی رێکخست، بەڵام ئێما واتسن ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو. لە کۆتاییدا دادگا بڕیاری دا بۆ ماوەی شەش مانگ شۆفێری لێ قەدەخە بکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ