'The Odyssey' لە 2026 لە سینەما پێشاندەدرێت و ئێستا بلیتی بەردەستە

17-07-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن The Odyssey مات دەیمن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"The Odyssey" نوێترین فیلمی کریستۆفەر نۆلان، دەرهێنەری بەریتانییە، بڕیارە لە 2026 لە سینەماکانی جیهان پێشانبدرێت و لە ئێستاوە بلیتی بینینی فیلمەکە لە سینەما بەردەستە.
 
فیلمەکە لە 17ـی تەمموزی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت، واتە فرۆشتنی بلیتەکانی یەک ساڵ بەر لە پێشاندانی دەفرۆشرێن.
 
ناوەڕۆکی فیلمەکە لە هۆنراوەی "The Odyssey"ـی هۆمیرۆس، شاعیری گریک وەرگیراوە. باس لە ئۆدیسێوس پاشای ئیتەکا و گەشتە مەترسیدارەکەی بۆ نیشتمان دەکات لە دوای جەنگی ترۆی، هەروەها مژاری پاڵەوانیەتی، دڵسۆزی، فێڵبازی و خەبات دەخاتەڕوو.
 
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی یۆنیڤێرساڵ پیکچەرە و ئەو کۆمپانیایە بە "داستانێکی ئەفسانەیی" ناساندووە و بە تەکنیکی ئای ماکسی وێنە دەگیرێت.
 
بەشێک لە دیمەنەکانی زنجیرەکە لە دوورگەی فاڤینانا لە ئیتاڵیا وێنە دەگیرێت.
 
لەم بەرهەمەدا جگە لە مات دەیمەن، هەریەک لە تۆم هۆلاند، زندێیا، ئێن هاسوەی، لوپیتا نیۆنگۆ، چارلز سیرۆن و رۆبێرت پاتنسن رۆڵدەگێڕن. 
 
بەم دواییە نوێترین وێنەی دەیمن لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکە بڵاوکرایەوە.
 

بڕیاربوو دەیمەن لە فیلمی "Animals" رۆڵبگێڕیت، بەڵام بەهۆی بەشداربوونی لە فیلمی "The Odyssey"، دەستبەرداری رۆڵگێڕان بوو لەو فیلمەدا، لە بری ئەو، بێن ئافلێک رۆڵەکەی دەگێڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.