یەکەم وێنەی مات دەیمەن لە فیلمی نوێی کریستۆفەر نۆلان بڵاوکرایەوە

19-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن The Odyssey کریستۆفەر نۆلان مات دەیمەن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەژماری فەرمیی فیلمی "The Odyssey" لە تۆڕی "ئێکس"، یەکەم وێنەی مات دەیمەن، ئەکتەری ئەمریکی، لە فیلمەکەدا بڵاوکردەوە کە لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلانە.
 
بەشێک لە دیمەنەکانی زنجیرەکە لە دوورگەی فاڤینانا لە ئیتاڵیا وێنە دەگیرێت. 
 
ناوەڕۆکی فیلمەکە لە هۆنراوەی "The Odyssey"ـی هۆمیرۆس، شاعیری گریک وەرگیراوە. باس لە ئۆدیسێوس پاشای ئیتەکا و گەشتە مەترسیدارەکەی بۆ نیشتمان دەکات لە دوای جەنگی ترۆی، هەروەها مژاری پاڵەوانیەتی، دڵسۆزی، فێڵبازی و خەبات دەخاتەڕوو.
 
فیلمەکە لە بەرهەمهێنانی یۆنیڤێرساڵ پیکچەرە و ئەو کۆمپانیایە بە "داستانێکی ئەفسانەیی" ناساندووە و بە تەکنیکی ئای ماکسی نوێ وێنە دەگیرێت.
 
بڕیارە فیلمەکە لە 17ـی تەمموزی 2026 لە سینەماکانی جیهاندا پێشانبدرێت.
 
لەم بەرهەمەدا جگە لە مات دەیمەن، هەریەک لە تۆم هۆلاند، زندێیا، ئێن هاسوەی، لوپیتا نیۆنگۆ، چارلز سیرۆن و رۆبێرت پاتنسن رۆڵدەگێڕن. 
 
بڕیاربوو دەیمەن لە فیلمی "Animals" رۆڵبگێڕیت، بەڵام بەهۆی بەشداربوونی لە فیلمی "The Odyssey"، دەستبەرداری رۆڵگێڕان بوو لەو فیلمەدا، لە بری ئەو، بێن ئافلێک رۆڵەکەی دەگێڕێت.
 
مات دەیمن، لە 8ـی تشرینی یەکەمی 1970 لە ئەمریکا لەدایکبووە، ئەکتەر، بەرهەمهێنەر و سیناریۆنووسە. لە 2007 و 2010 وەک یەکێک لە پڕداهاتترین ئەکتەران لە لیستی ساڵانەی فۆربس دیاریکرا و براوەی چەندین خەڵاتە، لەوانەش ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.