عەواتف نەعیم: شەیدا و ئالوودەی شانۆم

18-09-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
عەواتف نەعیم، ئەکتەر و نووسەری عێراقی
عەواتف نەعیم، ئەکتەر و نووسەری عێراقی
نیشانەکردن عەواتف نەعیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عەواتف نەعیم، ئەکتەر و نووسەری عێراقی، لەبارەی دووەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی سینەمایی بەغدا، رایگەیاند، سازکردنی ئەم جۆرە بۆنە هونەرییانە ئاماژەیەکی روونە بۆ بوژانەوەی نیشتمان و جووڵەیەکی سینەمایی گرنگە کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت.
 
عەواتف نەعیم، کە وەک نووسەر، دەرهێنەر، رەخنەگر و ئەکتەر خزمەتی هونەری عێراقی کردووە، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، جەختی لەسەر بەهای سینەما کردەوە و گوتی: "ئەمە جەختکردنەوەیە لەسەر بەهای سینەما و گرنگییەکەی وەک پیشەسازییەکی ناوازە. بێگومان، هۆکارێکە بۆ پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی دیکە و پیشاندانی کێشە و خەم و خەون و ئاواتەکان. سازکردنی لە عێراق، واتە ئاماژەیە بۆ بوژانەوەی نیشتمان".
 
ئەو هونەرمەندە بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی میوانی بیانی و جووڵەی گەنجان، گوتیشی: "پێشوازیکردنی خەڵک و جەماوەر و میوانداری لە دەرەوەی وڵات، واتە جووڵەیەکی سینەمایی باش هەیە، بەتایبەتی کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەدەبرێت. گەنجانی ناوازە کاردەکەن و شتی باش بۆ سینەمای عێراقی زیاد دەکەن. ئەمە جێگەی دڵخۆشییە".
 
سەبارەت بە کارە هونەرییەکانی خۆی، عەواتف نەعیم روونیکردەوە کە سەرەڕای دوورکەوتنەوەی لە سینەما، بەڵام لە کاری هونەری بەردەوامە و گوتی: "چەندین فیلمم هەیە، لەوانە (دەرگای ژمارە حەوت) کە پێشوازییەکی زۆر باشی لێکرا، هەروەها فیلمی (بەسیر) کە لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و زۆر گەشبینم پێی. واتە من جووڵەم هەیە و هەم، بەڵام شانۆ منی بردووە، من شەیدا و ئالوودەی شانۆم".
 
ئەو هونەرمەندە بە ئەزموونە زیاتر بۆ مەعد فەیاز، نێردراوی رووداو بۆ فیستیڤاڵەکە کرد و گوتی، نمایشکردنی فیلمی کلاسیکی (سەعید ئەفەندی) لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا بەرز نرخاند و گوتی: "ئەمە وەفایەکە، وەستانێکی وەفایە بۆ هونەرمەندانی گەورە کە کۆچی دواییان کردووە و ئێستا لێمان دوورن، بەڵام لە یادەوەری و ویژداندا ماونەتەوە. ئەمە شوێن پەنجەی وەفا و وەستانێکی جوانە".
 
دووەمین فێستیڤاڵی سینەمایی بەغدا، کە بە ناوی محەممەد شوکری جەمیل، دەرهێنەری دیاری عێراقی کراوە، لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری، گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق رێکخراوە و تاوەکو 21ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
 
لە فێستیڤاڵەکەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەستێرە عەرەبەکان و سینەماکارانی عێراق، رەخنەگر و میدیاکاران و میوانانی بیانی ئامادەن. شاندی وڵاتانی وەک سعودیە، کوەیت، تونس، میسر، لوبنان، ئوردن، سووریا و مەغریب بەشدارن و فیلمەکان لە چەندین بەشی جیاوازدا نمایش دەکرێن، لەوانە فیلمی درێژی سینەمایی، کورتەفیلم، بەڵگەفیلم و ئەنیمەیشن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.