لە هۆڵەندا داهاتی کۆنسێرتێک دەبەخشرێتەوە قوربانییانی بوومەلەرزە

19-02-2023
پەسار فایەق
کاروان حەمید حەلاق، لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی لە هۆڵەندا
کاروان حەمید حەلاق، لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانی لە هۆڵەندا
نیشانەکردن کاروان حەمید حەلاق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هۆڵەنەدا بە بەشداری هونەرمەندێکی کورد، کۆنسێرتێک سازکرا و داهاتەکەی دەبەخشرێتەوە قوربانییانی بوومەلەرزەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان.
 
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندی کورد، لە کۆنسێرتەکەدا بەشداربوو و بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، لە کۆنسێرتەکەدا سێ هەزار یۆرۆ کۆکرایەوە و دەبەخشرێتە قوربانییانی بوومەلەرزەی ئەم دواییە لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان.
 
کۆنسێرتەکە رۆژی شەممە 18ـی شوباتی 2023 لە شاری ئۆتریخی هۆڵەندا بەڕێوەچوو و کاروان حەمید حەلاق بە ئامێری باڵەبان و گوتنی مەقامێک لەگەڵ ئۆرکێسترای کولتووری کەتچینگ هۆڵەندا بەشداربوو، هەروەها چەند گرووپێکی دیکەی هونەری لە کۆنسێرتەکەدا بەرهەمەیان پێشکێشکرد.
 
ئەو هونەرمەندە بەم دواییە ڤیدیۆکلیپێکی نوێی بەناوی 'عەلی عاشق' بەرهەمهێنا و بڕیاربوو لە رۆژی ڤالانتاین بڵاوبکرێتەوە، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانییانی بوومەلەرزە، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی دواخست.
 
لە ئۆرکێسترای فەنفارا، جگە لە کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندانی چین، ئۆکراینا و ئێران تێیدا ئەندامن.
 
حەلاق، یەکێک لە هونەرمەندە چالاکەکانی تارواگەیە و لە فیستیڤاڵە میوزیکییە نێودەوڵەتییەکاندا، بە میوزیک و گۆرانی کوردی و جلوبەرگی کوردی بەشدار دەبێت.
 
ئەو هونەرمەندە پێشتر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، بڕیاربوو دوایین بەرهەمی لە رۆژی عاشقاندا بڵاوبکاتەوە، بەڵام وەک رێزێک لە قوربانی و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەی دوادەخات.
 
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێت و قژ و ریشی سپی کردووە.
 
لەم بەرهەمەدا سێ هونەرمەند بەناوی کاروان بەشدارن، ئەویش کاروان حەمید حەلاق، کاروانی باڵەبان و کاروانی نەییە.
 
کاروان حەمید حەلاق، هونەرمەندێکی کوردە و دانیشتووی هۆڵەندایە و بەم دواییە بۆ وێنەگرتنی ڤیدیۆکلیپێکە لەبارەی عەلی عاشق لە باشووری کوردستان بوو کە بەهۆی نەگەیشتنی بە خۆشەویستەکەی ژیانی تەنیایی هەڵبژارد.
 
بەرهەمەکە لە دەڤەری سۆران و هەورامان وێنەگیراوە، تێیدا کاروان حەمید جگە لەوەی وەک گۆرانیبێژ و ژەنیار تێیدا بەشدارە، رۆڵی عەلی عاشقیشی تێدا دەگێڕێتەوە و قژ و ریشی سپی کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بەرگی یەکێک لە کتێبەکانی د. نەزەند بەگیخانی

د. نەزەند بەگیخانی بە سێ کتێبەوە بەشداری لە فێستیڤاڵی کتێبی پاریس دەکات

بەشداریی ئەم ساڵی نەزەند بەگیخانی بە هاوکاریی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە فەرەنسا. نوێنەرایەتییەکە چەند ساڵێکە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا گرنگی بەو نووسەر و شاعیرە کوردانە دەدات کە بە زمانی فەڕەنسی بەرهەمەکانیان بڵاودەکەنەوە.