رووداو دیجیتاڵ
تۆم کروز، ئەکتەری ئەمریکی، نوێترین فیلمی "Mission: Impossible - Final Reckoning" لە نیویۆرکی ئەمریکا پێشاندەدات و بڕیارە هەینی داهاتوو لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور پێشانبدرێت.
دوای گەشتێکی جیهانی بۆ ناساندنی فیلمەکە، نیویۆرک دوایین وێستگەی ناساندنی فیلمەکە بوو و رۆژی یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025 لە ناوەندی لینکۆڵن پێشاندرا.
کروز (62 ساڵ) لەگەڵ بەشێک لە ستافی فیلمەکە ئامادەی پێشاندانی فیلمەکە بووە و لەگەڵ هەوادارانی وێنەی یادگارییان گرت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە هەشتەمین بەشی زنجیرە فیلمی "Mission Impossible"یە و بەم دواییە لە دەرەوەی پێشبڕکێی 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا پێشاندرا. دواتر لە لەندەن پێشاندانی تایبەتی بۆ کرا و دوایین وێستگەی ناساندنی فیلمەکە بوو لە ئەورووپا.
یەکەم بەشی "Mission Impossible" لە 1996 بەرهەمهێنراوە، دووەم بەشی لە 2000 بەرهەمهاتووە، سێیەم بەشی لە 2006، چوارەم بەشی 2011، پێنجەم بەشی لە 2015، شەشەم بەشی لە 2018 بڵاوکرایەوە، چیرۆکی حەوتەم بەشی "Mission: Impossible - Dead Reckoning"، لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان لە 2023 و دووەمیشیان لە 2025 بڵاوکرایەوە.
"Mission Impossible" لە 1966 تاوەکو 1973 وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی پێشکێشکراوە.
تۆم کروز، لە 3ـی تەممووزی 1962 لە دایکبووە، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکییە، بە یەکێک لە گرانترین ئەکتەرەکانی جیهان دەناسرێت لە رووی وەرگرتنی کرێی بەشداربوونی لە پڕۆژە سینەماییەکاندا.
کروز، براوەی چەندین خەڵاتی سینەماییە، لەوانە سێ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و بەربژێری چوار خەڵاتی بافتا و سێ خەڵاتی ئۆسکارە، فیلمەکانی زیاتر لە چوار ملیار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و زیاتر لە 10 ملیار و 100 ملیۆن دۆلاری لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە.
ئەو ئەکتەرە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردوودا، رووی لە سینەما کردووە و رۆڵی پاڵەوانیەتی لە چەندین فیلمدا گێڕاوە، لەوانە فیلمی کۆمێدی "Business" لە 1986، فیلمی "The Color of Money" لە 1986 و فیلمی "Born on the 4th of July" لە 1988.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ