وێنەیەکی نوێی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بڵاودەکرێتەوە

19-11-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وێنەیەکی هونەرمەند زیاد ئەسعەد بە دەست رووداو گەیشتووە، عەبدولغەفار عەبدوڵڵا، رۆژنامەڤانی نزیک لە هونەرمەندەکە دەڵێ، وێنەکە هی حوزەیرانی ئەمساڵە. 
 
هونەرمەندی نێوداری کورد زیاد ئەسعەد، کە شێرکۆ بێکەسی شاعیر بە نەوڕەسی سپیی ئاواز و گۆرانیی کوردی ناساندوویەتی، لە دایکبووی هەولێرە و لە دوای راپەڕینەوە چووەتە وڵاتی سوێد، خاوەنی چەندین ئاواز و گۆرانییە و هەر لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە هەوادارێکی زۆری هەبوو، بەتایبەتی لە نێو توێژی گەنجاندا، ئێستاش وەک هونەرمەندێکی گەورە و داهێنەر لای هۆگران و ئارەزوومەندانی گۆرانی کوردی ماوەتەوە. هەرچەندە لە ساڵی 2003ـەوە هیچ بەرهەمێکی خۆی نەبووە، بەڵام 140 ئاواز و تێکستی داوەتە هونەرمەندان و گوتوویانە.
 
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا، کە رۆژنامەڤانێکی نزیکە لە هونەرمەند زیاد ئەسعەد، وێنەیەکی ناوبراوی بۆ رووداو ناردووە، گوتی، "وێنەکە لە هاوینی ئەمساڵ گیراوە، خۆی بۆ چەند هاوڕێیەکی ناردوویەتی، بۆ ئەوەی لە تەندروستیی دڵنیاببنەوە." 

 

 
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا گوتیشی، "ئەمڕۆ قسەم لەگەڵ کردووە، ئەو دوای نەخۆشکەوتنی رۆژانە وەرزش دەکات و بەردەوامیشە لە نووسینی تێکست و دانانی ئاواز بۆ گۆرانیبێژان." 
 
زیاد ئەسعەد برای هونەرمەندی کۆچکردوو هاوتا ئەسعەدە، کە ئەمساڵ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەرمەند جەنگیز یازگی، لە بەرنامەی دیاسپۆرای رووداو لە بەرلین

جەنگیز یازگی ئەلبوومێکی 12 تراكی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەند جەنگیز یازگی کە خەڵکی سێرتی باکووری کوردستانە، زۆرتر لە بەرنامەی "کورد ئایدڵ" ناسرا، ئێستاش لە هەموو بەشەکانی کوردستان هەواداری زۆری هەیە، بەمزووانە ئەلبوومێکی 12 تراکی بڵاودەکاتەوە.