فێستیڤاڵی کان دێنزڵ واشنتن سوپرایز دەکات

20-05-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن دێنزڵ واشنتن 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی فێستیڤاڵ بەخشرایە دێنزڵ واشنتن، وەک رێز لە تەمەنێک بەخششی هونەری.
 
هەرچەند ئەمساڵ خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵ بە رۆبێرت دی نیرۆ، ئەکتەری ئەمریکی بەخشرا، بەڵام رێکخەرانی فێستیڤاڵ لە خولی ئەمساڵدا واشنتنیان سوپرایز کرد و خەڵاتەکەیان پێ بەخشی.
 
دینزڵ واشنتن، بۆ پێشاندانی نوێترین فیلمی بەناوی "Highest 2 Lowest" لە دەرهێنانی سپایک لی، دەرهێنەری ئەمریکی، لە دەرەوەی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی کان، لە فێستیڤاڵەکەدا ئامادەبوو.
 
خەڵاتەکە رۆژی دووشەممە 19ـی ئایاری 2025 لە کۆشکی فێستیڤاڵەکان لە شاری کانی فەرەنسا و لەلایەن سپایک لی، بە واشنتن بەخشرا.
 
واشنتن، یەکێک لە ئەکتەرە دیارەکانی ئەمریکا و جیهانە، براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکارە.
 
چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی کان شەوی سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، بە پێشاندانی فیلمی "Leave One Day" لە شاری کانی فەرەنسا دەستیپێکرد و تاوەکو 24ـی مانگ بەردەوام دەبێت.
 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.