رووداو- هەولێر
خەڵكی باكووری كوردستانە و ساڵانێكە لە ئەڵمانیا دەژیت، ئێستا بۆ چەند كارێكی هونەری لە باشووری كوردستانە. دلبەر جزیری، ئامادەكاری دەكات بۆ تۆماركردن و بڵاوكردنەوەی ئەلبوومێكی گۆرانی. هەروەها بەنیازی تۆماركردنی چەند گۆرانییەكی دوێتە لەگەڵ گۆرانیبێژانی باشووری كوردستان و لەم هەڤپەیڤینەشدا لەگەڵ (رووداو) دەڵێت سورپرایزی هەیە بۆ هەوادارانی.
رووداو: ساڵانێكە لە ئەوروپایت، بۆ هونەرمەندێكی كورد كاركردن لەوێ چۆنە؟
دلبەر جزیری: كاركردن و سازكردنی چالاكیی هونەری بۆ هونەرمەندانی كورد لە ئەوروپا زۆر سەخت و دژوارە، بەهۆی ئەوەی ژەنیارەكان هەریەكەیان لە وڵاتێكن، كۆبوونەوەیان ئەستەمە، لەگەڵ ئەوەشدا كاری هونەری لەوێ خەرجیی زۆرە. دواتر كۆبوونەوەی جەماوەریش لە چالاكییەكان زەحمەتە و خەڵك كەمتر كاتی بۆ چالاكیی هونەری هەیە، ئەمەش وایكردووە هونەرمەندانی ئەوروپا چالاكییان زۆر نەبێ، تەنیا لە بۆنەكانی وەكو نەورۆز و سەری ساڵ و چەند بۆنەیەكی دیكە چالاكی دەكەن، بەڵام لە كوردستان كاری هونەری زۆر ئاسانتر و خۆشترە و ژەنیاری زۆر هەن. خەڵك زیاتر ئامادەی چالاكییەكان دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا لایەنە پەیوەندیدارەكانیش گرنگی زیاتر بە هونەر و هونەرمەندان دەدەن.
رووداو: كەواتە لە ئەوروپا ناتوانی بە هونەرەكەت بژیت؟
دلبەر جزیری: هونەرمەند نەك ناتوانێ بە هونەرەكەی بژیت، بەڵكو كارێكی سەخت دەكات بۆ ئەوەی پارە بۆ كاری هونەری پەیدا بكات و كارێكی نوێ تۆمار بكات، من یەكێكم لەو هونەرمەندانەی پارەی خۆم و خێزانەكەم لە كاری هونەری خەرج دەكەم، بەبێ ئەوەی هیچ داهاتێك لەم رێگایەوە كۆبكەمەوە، رەنگە كەم كەس هەبێت باوەڕ بەوە بكات كە من پارەی خواردن و خەرجیی رۆژانەی خۆم كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی كلیپێكی جوان بڵاوبكەمەوە، تاوەكو ئێستا هیچ لایەنێك و كۆمپانیایەك سپۆنسەری كارەكانی منی نەكردووە. هەموو ئەلبووم و كلیپەكانم لەسەر گیرفانی خۆم بووە.
رووداو: لە ئەڵمانیا حكومەت هاوكاریی هونەرمەندان ناكات؟
دلبەر جزیری: بەڵێ بێگومان هونەرمەندانی ئەڵمانیا لەلایەن حكومەتەكەیانەوە زۆر هاوكاری دەكرێن، زۆربەی كۆمپانیا گەورەكان سپۆنسەری كارەكانیان دەكەن. هونەرمەندانی ئەڵمانیا جگە لە كاری هونەریی خۆیان وەك ئێمە كاری دیكە ناكەن، هەموو خەیاڵیان لای كارە هونەرییەكانیانە.
رووداو: ئەگەر بە ئەڵمانی گۆرانی بڵێی هاوكاری دەكرێی؟
دلبەر جزیری: بێگومان هاوكارییەكی زۆریش دەكرێم، بەڵام من لە خەمی كولتوور و فەرهەنگ و میوزیك و گۆرانی كوردیدام، دەمەوێت كار بۆ نەتەوەكەم بكەم، كوردێكی زۆری تاراوگەنشین هەن كە خەریكە فەرهەنگ و زمانی كوردی لەبیر دەكەن، ئێمە دەتوانین لەڕێگەی گۆرانی و میوزیكەوە زمانی كوردی لای ئەوان شیرین بكەین و زمانی نەتەوەكەیان لەبیر نەكەن، بۆیە ئێستا هەموو فۆكەسمان لەسەر زمانی كوردییە، بەتایبەتی دیالێكتی كرمانجی. من لە رێگەی گۆرانییەكانی محەممەد عارف و ئەیاز و شاكرۆ و چەند هونەرمەندێكی ناوداری كوردەوە فێری زمانی كوردی بووم. عەشق و خۆشەویستیم بۆ فەرهەنگ و كولتووری كوردی هەبووە، هەر لە منداڵییەوە باوكم لەسەر ئەم گۆرانییانە ئێمەی راهێناوە. هەر ئەم خۆشەویستییە بوو كە منی خستە سەر رێچكەی هونەر.
رووداو: تۆ لەگەڵ ئەوەی زیاتر گرنگی بە فۆلكلۆری كوردی بدرێت، یان نوێگەری تێدا بكرێت؟
دلبەر جزیری: من لەگەڵ هەردووكیانم، مرۆڤ نابێت كولتوور و فەرهەنگی خۆی لەبیر بكات، بەڵام ناشكرێت لە كاروانی نوێگەری داببڕێ، دەكرێ نوێگەریش بخرێتە خزمەت هونەری كوردی و میوزیك و گۆرانی پێ دەوڵەمەند بكرێت. زۆر بەپێویستی دەزانم گۆرانی و میوزیكی فۆلكلۆر نۆژەن بكرێتەوە و كاری ئەكادیمی و هونەری جوانی لەسەر بكرێت بۆ ئەوەی هەم لە زاكیرەی تاكی كورددا بەزیندوویی بمێنێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ كاروانی نوێگەریدا بڕوات.
رووداو: لە سۆشیاڵمیدیادا زۆر ئەكتیڤ نیت، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
دلبەر جزیری: بەڕاستی بەهۆی سەرقاڵیم بە ئیش و كار، كەمتر دەتوانم لەسەر سۆشیاڵمیدیا كار بكەم، من جگە لە كاری هونەری، كاری دیكەش دەكەم بۆیە زۆر كاتم بۆ سۆشیاڵمیدیا نییە، جار جار وێنەی نوێ بڵاودەكەمەوە، بەڵام ئەوە دڵم تێر ناكات، هەڵبەتە سۆشیاڵمیدیا زەوق و سەلیقەیەكی تایبەتی دەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا كاتێكی زۆریشی پێویستە، رەنگە لە ئەوروپا ئەو مەجالە نەبێت، خەڵك زیاتر بە ئیش و كارەكانیانەوە سەرقاڵن و كاتێكیش دەگەڕێنەوە ماڵەوە ماندوون و تام و چێژ لە سۆشیاڵمیدیا ناكەن.
رووداو: دوایین پرۆژە و بەرهەمی تۆ چییە؟
دلبەر جزیری: لە باشووری كوردستان سەرقاڵی كۆمەڵێك پرۆژەم، لەگەڵ یەكێك لە هونەرمەندانی باشووری كوردستان بەنیازین دوێتێك تۆمار بكەین، دواتر كلیپی گۆرانییەكە لە ئەوروپا وێنەدەگرین كە رەنگە لە سوید یان لە بەریتانیا وێنەی بگرین، بەڵام جارێ نامەوێت زیاتر لەسەر ئەم بەرهەمە قسە بكەم، دەمەوێت وەكو سورپرایز پێشكەشی هەوادارانمی بكەم، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەوروپا چەند كۆنسێرتێك سازدەكەم، بەڵام هێشتا وادەكەمان دیاری نەكردووە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ