فیلمێک لەبارەی ماددەی هۆشبەر لە سینەماکانی کوردستان پێشاندەدرێت

20-08-2025
پەسار فایەق
پۆستەری سەرەکیی فیلمی "Crocodile"
پۆستەری سەرەکیی فیلمی "Crocodile"
نیشانەکردن Crocodile
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

"Crocodile" یاخود "تیمساح" فیلمێکی نوێی کوردییە و لە سیناریۆ و دەرهێنانی سەید کەمال، دەرهێنەری کوردە و بڕیارە لە سینەماکانی کوردستان پێشانبدرێت.
 
لە فیلمەکەدا ژمارەیەک ئەکتەر بەشدارن و هەردی سەلامی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، جگە لە بەشداریی محەممەد شێروانی، دیمەن زەندی، حەمە ڤاینەر و حەمید یوسف. ئەیام ئەکرەم، ئەکتەری کۆمێدی رۆڵێکی جیاوازی لە نێو چیرۆکی فیلمەکەدا هەیە.
 
سەید کەمال، بە رووداوی راگەیاند، فیلمەکە بەوە لە فیلمەکانی دیکە جیادەکرێتەوە کە فیلمێکی پڕ ئەستێرەیە، ئەمەش بەهۆی بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە ئەکتەری ناسراوە تێیدا کە لە ناوچەی جیاوازی باشووری کوردستان، رۆژهەڵاتی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانن.  
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئامانجی فیلمەکە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەکەیە لە مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر، هەروەها پێشاندانی رۆڵی دەزگا ئەمنییەکانە لە رووبەڕووبوونەوەی بازرگانیکردن بەو ماددەیە.
 
روونیشیکردەوە، بڕیارە لە سینەما ئێمپایەر لە هەولێر، ستی سینەما لە سلێمانی و سینەما ماکس لە دهۆک پێشانبدرێت. لە داهاتووشدا لە کەرکووک و سۆرانیش پێشاندەرێت و پێشاندانی تایبەتیشی بۆ دەکرێت و ستافی فیلمەکە تێیدا ئامادە دەبن.
 
"Crocodile" لە چیرۆکێکی راستەقینە وەرگیراوە و ناوڕۆکەکەی لەبارەی ماددەی هۆشبەر کە چ کاریگەرییەکەی لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە جێدەهێڵیت. 
 
فیلمەکە لە وێنەگرتنی هاوکار فەرهادە و لەلایەن کۆمپانیای سینەکورد لە هەولێر بەرهەمهێنراوە. 
 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە