رووداو دیجیتاڵ
73یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئێمی بۆ بەرهەمە تەلەڤزیۆنییەکان بە سەماو هەڵپەڕکێ دەستیپێکرد. هۆڵەکە هێندە پڕ و تێکەڵبوو، هەروەک بڵێی شتێک نییە بەناوی کۆرۆنا.
یەکەم خەڵات درایە هانا وادینگهام بۆ ئەکتەری یاریدەدەر لە زنجیرەی تێد لاسۆ.کاردانەوەی هانا لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە لەوانەیە بۆ کاتێکی درێژ لە بەرچاوی ئامادەبوان بمێنێتەوە.
برێت گۆڵدستین بۆ زنجیرەی تێد لاسۆ کە 13 جار بەربژێرکراوە، خەڵاتەکانی باشترین ئەکتەری یاریدەدەری بردەوە.
برێت گۆڵستین یەکێکە لەو کەسانەی کە بەردەوام لەسەر شاشەی تەلەڤزیۆنەکان جنێو دەدات، بۆیە لەسەر ستەیج لە پرۆتۆکۆڵ نەیانهێشت قسە نەشیاوەکانی دەرچن.

جولیان نیکۆلسن کە خەڵاتی باشترین ئاکتەری یاریدەدەری بۆ زنجیرەی مەیر ئیستاون بردەوە، سوپاسی کەیت وینسلێتی کرد کە وایکردووە زنجیرەکەیان بەرچاوتردەرکەوێت.
جولیان نیکۆلسن گوتی: "وادەردەکەوێت کە تۆ لە گرنگیدان بە تەواوی بەرهەمەکە باشیت، بە بایەخ و هۆشیاری و خۆشەویستیتەوە هەنگاو بە هەنگاو رێنیشاندەرمانبووی. من قەرزداری تۆ و هەموو ژنانی دیکەم لە فیلادلفیا، لە کابوول، تەکساس یا لە هەرشوێنێک کە ژیانێکی قورس تێپەڕدەکەن، ناتوانن دڵخۆشبن، بەڵام هەرگیز مەوەستن و هیوا لەدەست مەدەن و هەرگیز کۆڵمەدەن."
.jpg)
ئیڤان پیتەرس خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پیاو بۆ زنجیرەی مەیر ئیستاون بردەوە. ئەویش ستایشی کەیت وینسلێتی کرد بۆ بەشداریکردنی لە زنجیرەدراماکە.
هاوکات لەدرەنگانی شەو لە لەندەن کۆمەڵە کەسایەتییەکی تەلەڤزیۆن راستەوخۆ بە ئۆنلاین بەشدارییان لە رێوڕەسمی ئێمی کرد.
کەسێکی وەکو پیتەر مۆرگان خەڵاتی باشترین تێکستی بۆ درامای زە کراون بردەوە و جێسیکا هۆبس بووە باشترین دەرهێنەر بۆ زنجیرەی زە کراون.
نێتفلێکس ساڵی 2012 یەکەمین بەرهەمی خۆی بڵاو کردەوە و ئێستا بووەتە وەشێنەرێکی بەربڵاو و سەرکێش، بەڵام هەرگیز خەڵاتی یەکەمین زنجیرەی نەبردووەتەوە کە هاوتای خەڵاتی ئۆسکار بێت لە تەلەڤزیۆندا، کە باشترینەکانی دراما، کۆمێدیا و کورتە زنجیرە دیاریدەکەن.
زنجیرەی زە کراون دەبێتە یەکەمین زنجیرەی نێتفلێکس کە خەڵاتی ئێمی بباتەوە. لەنێویدا خەڵاتەکە بەخشرایە بەشێک لە ئەکتەرانی زنجیرەکە وەکو جیلیان ئەندەرسن بۆ رۆڵگێڕانی مارگرێت ساچەر. هەروەها جۆش ئۆ کۆرنەر بۆ باشترین ئەکتەری بردەوە بۆ رۆڵگێڕانی شازادە چارلس، زنجیرەکە خەڵاتی باشترین نووسین و دەرهێنانیشی بردەوە.

بە هەمان شێوەی زنجیرەی زە کراون، کە لە چوارەمین وەرزی دا، وێنەی شکستخواردنی زەماوەندی نێوان شازادە چارلس و شازادە دیانا نیشان دەدات، بۆ زنجیرەی "زە کوینس گامبیت" ئانیا تەیلەر جۆی خەڵاتی ئەستێرەی زنجیرەکەی بردەوە.
بە پێچەوانەوەی پارساڵ کە لەبەر رێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا فێستیڤاڵەکە بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، ئەمساڵ بۆ دابەشکردنی خەڵاتەکان ئەستێرەکان بانگهێشتکرانەوە بۆ لۆس ئەنجڵس.
جۆش ئۆ کۆرنەر، براوەی خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری زنجیرە دراما دەڵێت، "بەرهەمهێنانی زنجیرەی زە کراون باشترین دوو ساڵی ژیانم بوونە. پەخش و ستافەکەی، پیتەر مۆرگان، بەرهەمهێنەرەکانمان و دەرهێنەرە بلیمەتەکانمان کە وایانکرد زۆر دڵخۆشبم بە بەشداریکردن تێیدا."

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ