جاکی چان هەموو سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێت و کوڕەکەی بێبەش دەکات

21-04-2021
A+ A-
رووداو-هەولێر
جاکی چان، ئەکتەری نێوداری چینی ئاشکرای کردووە، کە هەموو سەروەت و سامانەکەی دەبەخشێت، کە بە 350 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەخەملێندرێت، بەڵام کوڕەکەی بێبەش کردووە لەم سەروەت و سامانە.
 
ماڵپەڕی "هیندستان تامیز"، بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەکتەری چینی جاکی چان، بڕیاریداوە هەموو سەروەت و سامانەکەی، کە 350 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە ببەخشێتە دەزگا خێرخوازییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا کوڕەکەی خۆشی بێبەشکردووە لەم سەروەت و سامانە، لەمبارەیەوە جاکی چان دەڵێت" ئەگەر کوڕەکەم بتوانی پارە پەیدا بکات، ئیدی با بەهەوڵ و ماندووبوونی خۆی پەیدای بکات".
 
هەروەها جاکی چان ئاشکراشی کرد، کە هەست بە شەرمەزاری دەکات،کە کوڕەکەی خزمەتی سەربازی لە چین تەواو نەکردووە، چونکە جاکی چان پێیوایە کاری سەربازی کەسایەتی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە زیاتر پشت بەخۆی دەبەستێت. جایسی، تاقەکوڕی جاکی چانە، کە لەهاوژینی جوان لین بووە، ئێستا کاری ئەکتەر و گۆرانیبێژی دەکات، لە ساڵی 2014 بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر گیراوەو دواتر ئازادکراوە.

 

جاکی چان،  7ی نیسانی 1954لە ھۆنگ کۆنگ لەدایکبووە، ئەکتەر،دەرھێنەر ، بەرھەمھێنەر، یاریزانی ھونەری جەنگی و گۆرانیبێژێکی چینییە. لە ساڵانی 1960وە دەستی بەکاری هونەری کردووە، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 150 فیلمدا کردووە.

لە ساڵی 1982 جاکی چان ژیانی ھاوژینی لەگەڵ "لین فێنگ-ژیۆ" پێکھێناوە، کە ئەکتەرێکی تایوانی بووە. ھەر لەو ساڵەدا منداڵێکیان بوو بە ناوی جایسی چان کە ئەکتەر و گۆرانیبێژە، جاکی لەسەر دینی بودییە، جاکی زمانەکانی کانتۆنیزی و ماندارینی و ئینگلیزی دەزانێت، لە ساڵی 2009 دکتۆرای شەرەفی لەلایەن زانکۆی کامبۆدیاوە پێ بەخشراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە