رووداو دیجیتاڵ
لون هونەرمەندێکی کوردە و لە ئەڵمانیا دەژی، بە زمانی ئەو وڵاتە گۆرانی دەڵێت، نوێترین بەرهەمی لەبارەی کوردستان و بەبۆنەی جەژنی نەورۆز بڵاوکردەوە.
ئەو بەرهەمە بە زمانی ئەڵمانییە و ناوی KINDER DEINER SONNEیە و لە دەرهێنانی Dzevahir Aliti یە، لە کەناڵی تایبەتی لون لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و جلوبەرگی کوردی پۆشیوە و هەڵپەڕکێی کوردی لەخۆدەگرێت.
ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لە چەند شار و ناوچەیەکی باشووری کوردستان وێنەگیراوە، بەتایبەتیش لەسەر قەڵا و نێو قەیسەری هەولێر، هەروەها لە رواندز و گەلی عەلی بەگ و بەشێکی زۆری دیمەنەکانی لە ئاکرێ وێنەگیراون، لە کۆتاییدا دیمەنی رێوڕەسم و ئاهەنگی نەورۆز لە ئاکرێ پێشاندەدات.
لون نێوبانگێکی زۆری لە ئەڵمانیا هەیە و بەرهەمەکانی بە ئەڵمانی بڵاودەکاتەوە، پێشتریش بەرهەمێکی دیکەی لەبارەی کورد هەبووە و ڤیدیۆ کلیپەکانی بە ملیۆنان بینەریان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ