رووداو دیجیتاڵ
"Lilo & Stitch" فیلمێکی لایڤ ئەکشنە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 910 ملیۆن و 349 هەزار دۆلارە، پێشبینی دەکرێت داهاتی بگاتە یەک ملیار دۆلار.
فیلمەکە لە 23ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، لەو داهاتە زۆرە، 386 ملیۆن و 749 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 523 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
داهاتی یەکەم هەفتەی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا، 146 ملیۆن و 16 هەزار دۆلار بوو، ئەمەش دەستپێکێکی بەهێز بوو بۆی.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە، ماوەکەی یەک کاژێر و 48 خولەکە، دیمەنەکانی لە دوورگەی ئۆواھووی ئەمریکا وێنەگیراوە، لە دەرهێنانی دین فلایشەر کامپ، دەرهێنەری ئەمریکییە.
چیرۆکی فیلمەکە لە ئەنیمەیشنی "Lilo & Stitch" وەرگیراوە کە لە 2002 بەرهەمهێنراوە، بەڵام هەندێ گۆڕانکاری لە کۆتاییەکەیدا کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ