رووداو دیجیتاڵ
پێشاندانی فیلمی لایڤ ئەکشنی "Lilo & Stitch" لە سینەماکان جیهاندا بەردەوامە و داهاتی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
فیلمەکە لە 23ـی ئایاری 2025 لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندرا و داهاتی یەک ملیار و هەشت ملیۆن و 853 هەزار دۆلارە، لەو داهاتە زۆرە، 418 ملیۆن و 516 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور و 590 ملیۆن و 336 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا بەدەستهێناوە.
داهاتی یەکەم هەفتەی فیلمەکە لە سینەماکانی جیهاندا، 146 ملیۆن و 16 هەزار دۆلار بوو، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆی ناسێندرا.
فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە، ماوەکەی یەک کاژێر و 48 خولەکە، دیمەنەکانی لە دوورگەی ئۆواھووی ئەمریکا وێنەگیراوە، لە دەرهێنانی دین فلایشەر کامپ، دەرهێنەری ئەمریکییە.
چیرۆکی فیلمەکە لە ئەنیمەیشنی "Lilo & Stitch" وەرگیراوە کە لە 2002 بەرهەمهێنراوە، بەڵام هەندێ گۆڕانکاری لە کۆتاییەکەیدا کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ