رووداو دیجیتاڵ
بەبۆنەی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی، کۆنسێرتی ئەمین بانی، هونەرمەندی ئێرانی بەڕێوەچوو و گوڵبژێرێک لە بەرهەمەکانی پێشکێشکرد.
کاروان حەمە تاتە، رێکخەری کۆنسێرتەکە بە رووداوی راگەیاند، کۆنسێرتەکە دوایین چالاکیی 240 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانییە و بەر لە یەک مانگ و نیو پلانی بۆ دانرابوو.
کۆنسێرتەکە بە بلیت بوو و ئێوارەی هەینی 22ـی تشرینی دووەمی 2024 لە تەلای هونەری سلێمانی بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی بەرچاو لە هۆگرانی ئەو هونەرمەندە ئامادەبوون.
ئەمین بانی پێشتر چەندین کۆنسێرتی لە سلێمانی سازکردووە، دوایین کۆنسێرتی لەو شارە؛ بەر لەو کۆنسێرتە لە 21ـی ئەیلوولی 2023 بوو، هەروەها لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024 کۆنسێرتێکی لە هەولێر سازکرد.
ئەمین بانی لە 1984 لە ئیسفەهانی ئێران لەدایکبووە، گۆرانیبێژی پۆپە، لە تەمەنی حەوت ساڵییەوە خولیای بۆ میوزیک و گۆرانی هەبووە، لە رێگەی بەرهەمێکی ئاینییەوە کە بە مۆبایل وێنەگیرابوو؛ ناوبانگی پەیداکرد و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، "چە کردی" یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ