تیمۆسێ شەلامێ خەڵاتی باشترین ئەکتەری (SAG)ـی وەرگرت

24-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن سەندیدکای ئەکتەرانی شاشەی تیمۆسێ شەلامێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

31ـەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە (SAG) بەڕێوەچوو، تیمۆسێ شەلامێ، ئەکتەری ئەمریکی – فەرەنسی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاوی بەدەستهێنا. 
 
لە کاتی راگەیاندنی خەڵاتەکە، شەلامێ (29 ساڵ)، سەرسامی پێوە دیاربوو، بەڵام لە کاتی گەیشتنی بۆ سەر شانۆ بۆ پێشکێشکردنی گوتەیەک، لەسەرخۆ بوو و بڕوابەخۆبوونی پێوە دیار بوو، ئەم خەڵاتەش هەنگاوێکی دیکە لە خەڵاتی ئۆسکار نزیکی دەکاتەوە.
 
ئەو ئەکتەرە بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "A Complete Unknown"، خەڵاتەکەی پێبەخشرا و لەبارەیەوە گوتی: "لە راستیدا ئەمە پێنج ساڵ و نیو لە تەمەنیەتی". گوتیشی: "هەموو هەوڵێکمدا بۆ گێڕانی رۆڵی ئەو هونەرمەندە بێ هاوتایە، بەڕێز بۆب دیلەن، پاڵەوانی راستەقینەی ئەمریکایە، بە درێژایی ژیانم، مایەی شانازییە بۆ من رۆڵی ئەو بگێڕم".
 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "راستییەکە ئەوەیە، من بەدوای گەورەییدا دەگەڕێم. دەزانم خەڵک بەم شێوەیە قسە ناکەن، بەڵام دەمەوێت یەکێک لە گەورکان بم".
 
رێوڕەسمەکە شەوی یەکشەممە 23ـی شوباتی 2025 (بە کاتی ئەمریکا)، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە (بە کاتی کوردستان) لە لۆس ئەنجلسی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
 
دمی مۆڕ، ئەکتەری ئەمریکی، لە رێگەی فیلمی "The Substance"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی ژنی بردەوە.
 

کیرن کۆلکێن، ئەکتەری ئەمریکی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە رۆڵی پاڵپشت لە رێگەی فیلمی "A Real Pain" بەدەستهێنا.
 
جەین فۆندا، ئەکتەری ئەمریکی (87 ساڵ) خەڵاتی شانازیی ئەکتەرانی شاشەی پێبەخشرا، وەک رێزێک لە تەواوی کار و بەرهەمەکانی.
 

لە درامادا خەڵات بەخشرایە چەند ئەکتەرێک، لەوانەش خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە زنجیرەی کۆمێدیدا بەخشرایە جین سمارت، ئەکتەری ئەمریکی، بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی "Hacks"، بەڵام خۆی لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە نەبوو.
 
سمارت، لەو ئەکتەرانە بوو، بەهۆی ئاگرەکانی دارستانەکانی لۆس ئەنجلس، داوای دواخستنی دابەشکردنی رێوڕەسمەکەی کرد، هەر بەهۆی ئەو رووداوە، راگەیاندنی لیستی بەربژێرەکان دواخرا. 
 
مارتن شۆرت، ئەکتەری کەنەدی – ئەمریکی، خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی بۆ رۆڵگێڕانی لە زنجیرەی کۆمێدی "Only Murders in the Building" بەدەستهێنا و خۆی لە رێوڕەسمەکەدا ئامادە نەبوو.
 

سێلێنا گۆمێز، ئەکتەری ئەمریکی، خەڵاتی نواندنی تایبەتی لە زنجیرەی کۆمێدی  "Only Murders in the Building" بەدەستهێنا و رایگەیاند: "چاوەڕاون بە، ئێمە هەرگیز نابەینەوە. ئەمە زۆر سەیرە".
 

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی ژن، بەخشرایە زۆی ساڵدانا، ئەکتەری ئەمریکی، بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "Emilia Pérez"ـی نێتفلێکس.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ماتیۆ پێری، ئەکتەری ئەمریکی - کەنەدی

پزیشکێک بەهۆی مردنی ئەستێرەیەکی (Friends) زیندانیکرا و سێی دیکەش دادگەیی دەکرێن

پزیشکێکی ویلایەتی کالیفۆرنیا کە ماددەی 'کیتامین'ـی بۆ ماتیۆ پێری، ئەستێرەی زنجیرەی (Friends) دابینکردبوو، سزای 30 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێنرا؛ بەمەش بووە یەکەم کەس لە دۆسییەی گیانلەدەستدانی ئەو ئەکتەرە سزا بدرێت.