تیمۆسێ شەلامێ رۆڵی بۆب دیلەن دەگێڕێت

28-03-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن تیمۆسێ شەلامێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تیمۆسێ شەلامێ، ئەکتەری فەرەنسی – ئەمریکی، لە فیلمێکی بایۆگرافیدا رۆڵی بۆب دیلەن، ئەستێرەی میوزیکی میللی رۆک دەگێڕێت و ئێستا لە نیۆیۆرک وێنەگرتنی دەستیپێکردووە. 
 
تیمۆسێ شەلامێ (28 ساڵ)، یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان زۆرترین داخوازییان لەسەرە، بەتایبەت کە دوو فیلمی دوایی بەناوی "Dune" و "Wonka" سەرکەوتنی گەرورەیان بەدەستهێنا.
 
فیلمەکە لە دەرهێنانی جەیمس مەنگۆلد، دەرهێنەری ئەمریکییە، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ دوایین بەشی زنجیرە فیلمی "Indiana Jons" و فیلمی "Ford VS Ferrari"ـە کردووە.
 
فیلمەکە بەناوی "A complete unknown"یە، تێیدا باس لە ژیان و هونەری دیلەن دەکات کە بە گۆرانییەکانی "Blowin  in the Wind" و "Blowin  in the Wind" ناوبانگی پەیداکردووە.
 
بۆب دیلەن (82 ساڵ) براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبییە و بەهۆی تێکستی گۆرانییەکانییەوە توانی ئەو خەڵاتە بەدەستبێنێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.