رابەر کوردستانی نوێترین بەرهەمی لە نێو رێوڕەسمی هەزار دەف وێنە دەگرێت

24-04-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن رابەر کوردستانی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند رابەر کوردستانی، نوێترین بەرهەمی بەناوی "بارانە" بڵاودەکاتەوە کە لە گوندی پاڵنگانی هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەگیراوە.
 
رابەر کوردستانی، بە رووداوی راگەیاند، بەرهەمی "بارانە" ئەمساڵ لە گوندی پاڵنگانی هەورامان لە کاتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی هەزار دەف وێنەگیراوە، تێیدا زیاتر لە هەزار دەفژەن بەشدارن.
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، جگە لە گوندی پاڵنگان، بەشێکی دیکەی ڤیدیۆکلیپەکە لە باشووری کوردستان وێنەگیراوە. گوتیشی، بەرهەمەکە پێشکێش بە رۆحی هونەرمەند دەرویش عەبدوڵڵا دەکات.
 
ڤیدیۆکلیپەکە لە دەرهێنانی کاروان رەحمانە، گرووپی دەفژەنانی پاڵنگان و سروە عوسمان وەک ئەکتەر تێیدا بەشدارن.
 
گۆرانییەکە لە تێکست و ئاوازی هونەرمەند دەروێش عەبدوڵڵایە، تێکستی دەستپێکی لەلایەن عەبدوڵڵا گۆران نووسراوە، پەرویز مەندوومی، سەرپەرشتی ئۆرکێسترای ئامێرە ریتمییەکانی کردووە.
 
بڕیارە ئەم بەرهەمە کاژێر 18:00ـی ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـی نیسانی 2025 بڵاوبکرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڤن کۆستنەر لە فیلمی (Horizon)

کێڤن کۆستنەر بەهۆی نەدانی پارەی جلوبەرگ سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت

لە کاتێکدا کێڤن کۆستنەر، ئەکتەر و دەرهێنەری ناسراوی هۆڵیوود، هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی بودجە دەدات تاوەکو زنجیرە فیلمە کلاسیکییەکەی (Horizon: An American Saga) تەواو بکات، ئێستا بەهۆی نەدانی پارەی کرێی جلوبەرگی فیلمەکە، رووبەڕووی سکاڵایەکی یاسایی بووەتەوە.