بەڵگەفیلمێک لەبارەی ئۆسکار دێ لا هۆیا بڵاودەکرێتەوە

24-07-2023
پەسار فایەق
ئۆسکار دێ لا هۆیا، یاریزانی بۆکسین
ئۆسکار دێ لا هۆیا، یاریزانی بۆکسین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئۆسکار دێ لا هۆیا، یەکێک لە ناوە دروەشاوەکانی یاریی بۆکسینە لە جیهاندا، تۆڕی ئێچ بی ئۆ، بەڵگەفیلمێکی لەبارەی ژیانی بڵاوکردووەتەوە.
 
ئەم بەرهەمە لە دوو بەش پێکهاتووە و بەناوی 'The Golden Boy'یە، تێیدا دێ لا هۆیا دەردەکەوێت و قسە دەکات، لە هەمانکاتتدا ئەندامانی ماڵباتەکەی و رکابەرەکانی پێشووی لەم بەرهەمەدا دواون.
 
ئەو یاریزانە ئەمریکی – مەکسیکییە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا توانی میدالیای زێڕین لە ئۆلمپیادی 1992 بەدەستهێنا.
 
دێ لا هۆیا، لە فیلمەکەدا دان بەوەدا دەنێت کە هەندێ جار رەفتاری خراپی هەبووە، چونکە ئەو هەستی دەکرد وەک رۆبۆتێک مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، هەر بۆیەش لە هەندێ بڕیار لە ژیانیدا پەشیمانە.
 
لەم بەرهەمەدا، دیمەنی گرنگترین یارییەکانی ئەو بۆکسێنەرە لە بەرامبەر رکابەرە سەرسەختەکانی لەخۆدەگرێت، تەنانەت ئەو یارییە بۆ هۆی کۆتایی هێنان بە ناوبانگییەکەی و دوورکەوتنەوە.
 
ئالودەبوون بە ماددەی هۆشبەر و کهول، بەشێکی دیکەی چیرۆکی فیلمەکەیە کە ئەو یاریزانە تووشی ببوو و چارەسەری پێویستی لەبارەیەوە وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە