گرووپی 'Zerobaseone' ئەلبوومێکی نوێی بڵاوکردەوە

25-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Zerobaseone
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گرووپی کەی پۆپی "Zerobaseone"، نوێترین ئەلبوومی بەناوی "Blue Paradise"ـە بڵاوکردەوە. 
 
رۆژی دووشەممە 24ـی شوباتی 2025، لە سیۆلی کۆریای باشوور، ئەلبوومەکە لە رێوڕەسمێکدا بڵاوکرایەوە و نۆ ئەندامی گرووپەکە ئامادەبوون و یەکێک لە تراکەکانی نێو بەرهەمەکەیان بەناوی "Blue"ـە پێشکێشکرد. 
 
ئەمە دەبێتە پێنجەم ئەلبوومی گرووپەکە و سۆنگ هان بین، سەرۆکی گرووپەکە رایگەیاند، لە رێگەی گۆرانیی "Blue" کە تێکستێکی رۆمانسیی هەیە، هەوڵیانداوە بە وردی گوزارشت لە خۆشەویستییەکی چارەنووسساز بکات، بە جوانی دەمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەی خۆشەویستییەکی خەمناکە.        
 
ئەو گرووپە میوزیکییەی کۆریای باشوور، لە 10ـی تەمموزی 2023 دامەزراوە و لە رێگەی بەرنامەیەکی پێشبڕکیی تەلەڤزیۆنییەوە دەرکەوتووە، یەکەم ئەلبوومی بەناوی "Youth in the Shade" بڵاوکردەوە. 
 
گرووپەکە لە رێگەی ئەلبوومی "Circle" ناوبانگی پەیداکرد و لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بەرهەمە پڕفرۆشەکانی هەفتە لە کۆریای باشوور هات و لەسەر ئاستی جیهانیشدا فرۆشی زۆر بوو.
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە